ئەلف و بێی چاكسازی
نووسینی: وەفا ئەحمەد
كاتێك قسە و باسی چاكسازی كۆمەڵگایەك دەكریت، هەموو كەس تەنیا ئەو مرۆڤە ئازاد و سەربەستانە دەبینن كە لە چین و گروپ و تاخمێكی تایبەتدا چالاكی دەنوێنن دەبینن،بەڵام ڕاستییەكەی ئەوەیە كە چەمكی چاكسازی زۆر لەوە قۆلترە ئەوەی بیری لێدەكەنەوە و بە خەیالتاندا دێت.
چاكسازیە ڕاستەقینەكان دوو ڕو و دوو لایان هەیە، لە لایەكەوە بۆ ئەوە مرۆڤە ئازادانەی كە خاوەن كەرامەت و بوها بەرزە مرۆییەكانن و خاوەن مافێكی بنچینەیینە و لە لایەكیشەوە بۆ ئەو مرۆڤانەی بەهەر هۆكارگەلێك ئازاد نین و بەند كراون. ئەوانیش خاوەن مافن، مافی ژیان و مافە بنچینەییە تایبەتیەكان.
هەردەم تاوان وەك دیاردەیەكەی هاوتا و هاوتەریبی كۆمەڵگا هەبووە و هەیە و هەر لە هەمان ئەو ڕۆژە سەرەتاییەكانی دروستبوونی كۆمەڵگا مرۆییەكانەوە دروست بووە و خۆی بەدەرخستووە و لەوەی كە هەردەم ئارامی و ئاسایشی كۆمەڵگای كردووتە ئامانج، بۆیە كۆمەلگا مرۆییەكان بە رێكارە جۆراوجۆرەكانەوە سەبارەت پێی كاردانەوەیان هەبووە.
تەمەنی زیندان و بەندیخانە بەقەدەر تەمەنی مرۆڤە، هەر لە كۆنەوە بەندیخانە تێكەل بە ئەشكەنجە و سزادانە جەستەیی ودەروونیەكانەوە بووە، بەڵام لە ئێستادا بە پێشكەوتنی كۆمەڵگاكان و دەرچواندن و دەركردنی ڕاگەیاندن و بلاوكراوەكانی مافی مرۆڤ، ئەوا ئەشكەنجەدان و سزا جەستەیی و دەروونیەكانی بەندكراوەكانیان قەدەغە كردووە و ئامانج و سیاستە تاوانەییەكان بۆ پێشیگرتن لە ڕوودانی تاوان و دووبارە گەڕاندنەی تاوانباران بۆ باوەشی كۆمەڵگایان داڕێشتووە.
“هەردەم تاوان وەك دیاردەیەكەی هاوتا و هاوتەریبی كۆمەڵگا هەبووە و هەیە”
بە گوێرەی یاسای مافی مرۆڤ كە هەموو مرۆڤ و دامودەزگا مرۆییانە دەخاتە ژێر ڕەكیفی خۆی،بەندكراو یان زیندانی خاوەن مافە. قەدەغە كردن و رێگە نەدان بە ئەشكەنجە كردن و ڕێزگرتن و مافی ژیانەوەی زیندانی، ئازادی و دەست پیڕاگەیشتنی بە زانیاریەكان و مافی پەیوەندی كردن بە دەرەوەی زیندان، مافی تەندروستی و كاركردن لە هەمبەر وەرگرتنی حەق دەست و حەقی كاری دروست و یاسایی هەمووی ئەما مافانە بۆ بەندكراوان، بەندیخانە دەكاتە بە شوێنێكی چاكسازی و پەروەردە كردن نەك شوێنك بەس بۆ سزا و تەمبێ كردن.
لە كانڤەنشێنی ئەوروپا، مافی مرۆڤ قوناغەكانی پێش دادگایی كردن، دادگایی كردن و لە دوای ئەویش جێبەجێ كردنی مافی بەند كردن و كەمترین ئەو ڕەفتارەی كە دەبێت لە گەڵ بەندكراوەكاندا بكرێت لەبەر چاو دەگیرێت و هەندێ یاساشی بۆی داڕێژڕاوە. سیستەمی دادوەری و دادخوازی دادپەروەرانە لە گەڵ سیستەمی جێبەجێ كردنی حوكم و بڕیارو بەڕێوەبردن و ئیدارە كردنی بەندیخانەكان هەر هەموویان لە وەڵاتە پێشكەوتووەكان و كۆمەڵگا یاساییەكان گرنگییەكی تایبەتی خۆی هەیە.
بۆ بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە سیستەمانە پێویستیمان بە هەندێ یاسای زانستی و بەكار بەر و كارا هەیە. چاكسازی لەم بەشەی كۆمەڵگادا كە ڕۆڵێكی سەرەكی لە پاڵاوتن و دووبارە گەڕاندنەوەی تاونباران بۆ باوەشی خیزان و كۆمەڵگادا هەیە و كاریگەرییان لە ئارامی و ئەمنیەت و ئاسایشی كۆمەڵگا هەیە.
شادەماری چاكسازی كۆمەڵایەتی، تاوان ناسی و سزا و دەروونزانییە كە بە بی خوێندنەوە و یاسایەكی تەواو بۆ جێبەجێ كردنی حوكم و بڕیار و ئیدارەدانی زیندان و بەندیخانەكان ناموومكینە. هەبوونی یاسا و ڕیسانامەەكان بە بی سیستەمی جێبەجێكردنێكی بە هیز بۆ ئیدارەدانی دروستی بەندیخانەكان بی سوودە، سیستەمی جێبەجێكردن و كارگێڕی بەندیخانەكان و بلە نەرێوەبردنی وەك بوارێكی وانەیی لە زانكۆ بەناوبانگەكانی جیهان دەگووتریتەوە و دەخوێندرێت. چاكسازی لەم بەشە ئەم كۆمەڵگایە لە نێوان بەندیخانە و بەندكراو، تەندروستی و ساخ و سەلامەتی ڕۆحی و دەروونی و تەندروستی كۆمەڵگایەك دەخات ژێر كاریگەریەكانی، ڕێك وەك بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكانی ئایدز یان زەردی و…. تا دەگاتە نەخۆشیە گشتگیرەكان كە زۆر بە ئاسانی دەگوازرینەوە و لە بەندیخانەیەك شاردا یان بەنیخانەی شارێكدا بە ئاسانی بۆ دەرەوە بڵاو دەبێتەوە و تەندروستی ئەو خەڵكەی كە لە پشت شیشەكانی بەندیخانە نین دەخاتە مەترسییەوە.
هاوڕێیان قەت لە بیرم ناچیتەوە كە لە تێز و تویژینەوەی مافی یەكی لە هاوڕێیانم، بۆ توێژینەوە تەندروستی و پاك و خاوێنی ناو بەندیخانە پێشنیاز كرابوو كە وا سرنجی پاك و خاوێن و بە خۆایی و یەك جار مەسرەف بدریتە بەندكراوان، شونكە هەبوونی مادەی هۆشبەر لە بەندیخانە رێگەی لێ ناگیریت و بە هۆی بەكار هێنانی دووبارە و چەندبارەی سرنجەكان نەخۆشیە گوێزەرەكان زۆر بە ئاسانی لە نێو بەندكراوەكاندا بڵاو دەبێتەوە و لەناویانی دەبات.
ئەم هاوڕێ ماف پارێزەم ئاماژەی بەوە دابوو كە بە گوێرەی هەبوونی مافیای مادەی هۆشبەر لە هەر بەندیخانە و بەكارهێنانی زۆری بەندكراوان و بی توانایی لە كۆنترۆڵكردنیان، باشتر وایە بە لەبەرچاو گرتن و پاراستنی ڕێسا و پروتوكولە تەندروستیەكان ڕێگە لە بلاوبوونەوەی نەخۆشی بگرین، هەڵبەت ئەمە تەنیا تیورییەكی تویژینەوەی زانكۆیی بوو،بەڵام ئالۆز بوونی دۆخەكە و مەرجە تووندەكان و ئالودە بونی بەندیخانە ببوە هۆی ئەوەی ئەم پێشنیازە بكات. ئێستا لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا لە هەرێمی كوردستان چاكسازی بە بێ لەبەر چاوگرتنی ئەم ڕاستیانە دەكریت، بە دڵنیاییەوە نەخێر.
چاكسازییەكان پیویستە بە ئەلف و بێی دادپەروەری و سیستەمی جێبەجیكار و بەڕێوەبردن و ئیدارە دانێكی ڕاست و دروستی بەندیخانەكان و لە بەر چاو رتنی مافە بنچینەییەكانی بەندكراوان بنووسریت و لەم بوارەدا هەنگاوی ئەرێنی بهاوێژریت بەڵام ئەوەی دیسان پیویستی بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیكی زیاتری هەیە ئەوەیە كە بەندكراوانی ئافرەت بەهۆی هەستیاری زیاتریان و لەوەی كە لە هەر چینێكی تری كۆمەڵگا زیاتر زیانیان پیدەگات لەم مەسەلەیەدا جێگا و شوینیكی تایبەتی خۆیان هەیە و پیویستە زیاتر چاودێری بكریت و كاریان بۆ بكرێت. بۆ گەیشتن بە چاكسازیەكی ڕاستەقینە، نابێت بەندیخانە و مافی بەندكراو لە یاد بكرێت، چونكە ئامانج ئاوەدانكردنەوەیە و چاكسازی و پەروەردەكردنی لە پێناو گەڕاندنەوەی تاوانباران بۆ باوەشی كۆمەلگا. بە هیوای گەیشتن بەم
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.