ئەمازیغ و عەرەب ناکۆکیەکی بەردەوام…….
∎بێستون ساڵەیی
مۆندیاڵ ناکۆکی و برینی کۆنی ئەمازیغیەکانی نوێ کردەوە.. مەراکشیەکان پێیان وایە لە هەموو شتێک جیاوازن لە گەڵ عەرەبدا و نەتەوەیێکی جیاوازو زمانێکی جیاوازو دابونەریتیان جیاوازە لەگەڵ نەتەوەی عەرەب، بەڵام عەرەب پێیان وایە نەخێر خاک و خەڵکی مغرب تەواو عەرەبیە…
لە ڕاستیدا عەرب خۆی پێ هەڵواسیون و بۆ فراوانکردنی دەسەڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان خاک و نەتەوەی ئەمازیغی بە هی خۆی دەزانێت. ئامازیغیەکان نەتەوەیێکی تەواو جیاواز و خەڵکی باکوری ڕۆژئاوای ئەفریقان، خاکی ئەمازیغیەکان لە وڵاتی لیبیاوە دەست پێ دەکات تا دەگات بە وڵاتی مراکش و بیبانی غەربی و مۆریتانیـــا. سیاسەتی عەرەب تەنانەت ناوی وڵاتەکە لە مەراکشەوە گۆیوە بۆ مغــــرب بە مانای (غەربی وڵاتی عەرەب)هەرچۆن ئێمەی کورد لە لایەن عەرەبەوە خاکمان داگیر کراوە و تەعریبیان کردووین و لە کۆنەوە هیچ نەتەوەیێکی دیکەیان پێ قبوڵ نەبووە، بەهەمان شێوە پرسی ئەمازیغیەکانیش هەمان شتە، بۆیە گرفت و پرسی کورد و ئەمازیغیەکان یەک دەردەو لەیەکتر دەچین .. وڵاتی مصریش کە ڕەسانەیەتی ئەو خاکە بۆ فەرعۆنیەکان و دواتریش قبتییەکان دەگەڕێتەوە کە لە نەتەوەی عەرەب نین و خاکی عەرەب نیە..
لە مۆندیالی قەتەر وەک ڕوونە وڵاتی مراکش هەڵبژاردەکەیان لە ئاستێکی بەرزدان و توانیان بگەنە چواچێوەی زێرینی مۆندیال، ئەمە سەرکەوتنێکی گەوریە بۆ مەراکشیەکان و نەتەوەی ئەمازیغ کە شانازیێکی زۆر بەم سەرکەوتنەیانەوە دەکەن..
ئەوەی بووتە خاڵی باس و ناکۆکی نێوان ئەمازیغیەکان و عەرەب، سەرکەوتنی هەڵبژاردەی وڵاتی مراکشە کە لە لایەک عەرەب ئەم سەرکەوتنە بە موڵکی خۆیان دەزانن و لە لایەکی دیکەش ئەمازیغیەکان کە خاوەن هەڵبژاردەو خاکی ئەو وڵاتەن دەڵێن نەخێر ئێمە لە عەرەب نین و شانازی بە زمان و کلتوور و خاکمان دەکەین کە ئەمازیغین نە عەرەب….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.