وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زانیاریی نوێی ئاشکراکردو ڕایگهیاند، “ئێران لەپشت هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوەیە”.
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەمیدیاکانی وتوە، “ژمارەیەکی زۆر لەگروپە چەکدارەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیدەکرێنو لەناو عێراقدا بونیان هەیە، لەتوانایاندایە هێرشبکەنەسەر کازمی”.
جەختی لەوەشکردەوە، “هێزە ئەمریکییەکان مافی ئەوەیان هەیە بەرگری لەخۆیان بکەنو یارمەتیدەریش بن لەبەرگریکردن لەهاوبەشە عێراقییەکانیان”.
پێشتریش، نێد پرایس وتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا دوپاتیکردەوە، ئەمریکا بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لەکردنە ئامانجی مستەفا کازمی دەکات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.