- زێ بادینان،جیهانی:
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەردوو وڵاتانی ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر پرسی سوریا لە جنێڤی پایتەختی سویسڕا کۆببنەوە.
ئاژانسی فەرمی سویسڕا بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو هەردوو شاندی ئەمریکا و ڕووسیا لە جنێڤ کۆدەبنەوە و لەبارەی پرسی سوریا گفتوگۆدەکەن.
بڕیارە برێت ماکگۆرک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکا بکات و سەرگی ڕیباکۆڤ وەزیری دەرەوەیح ڕووسیاش سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات.
ئەو کۆبونەوەیە لەکاتێکدایە، تورکیا هەڕەشەکانی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان زیادکردووە و لەلایەکی دیکەوە ڕووسیا داوا لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوا دەکات، کە لە گەڵ ڕژێمی سوریا دەست بە دیالۆگ بکەن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.