ئەمریکا و پلانی هێنایەوەی بزوتنەوەی تالیبان

ئەمریکا و پلانی هێنایەوەی بزوتنەوەی تالیبان

نەوزاد محمد

لە ماوەی ٢٠ ساڵەی ڕابردوو لە شەری ئەمریکا و تالیبان لە لایەک، هەوڵی رێکخستنی سوپایەکی بەهێز و ئامادەکراو بۆ ئەفغانستان کە بە ملیارەها دولار لەم ساڵانەدا سەرف کراون لە لایەکی تر، جگە لەو زیانانەی بەر سوپای ئەمریکا کەوتوون.

لە ناکاو و بەەبێ دەنگی ئەمریکا تالیبانی دوژمنی دوێنێ و دۆستی ئەمڕۆی هێنایەوە سەر کورسی حوکمرانی لە ئەفغانستان!؟.

سەرکردەکانی ئەفغانستان بە بێ دەنگی وڵاتیان جێ هێشت و هەریەکەو بەرەو وڵاتێکی تر هەڵات!؟.

سوپایەک کە ٢٠ ساڵە ئامادە دەکرێت بۆ بەرگری کردن لە حکومەت و وڵات و بە تایبەت بەرەنگاربونەوەی تالیبان، بەڵام بە بێ بەرگری و تەنانەت بە بێ تەقاندنی یەک گوللەش خۆیان ڕادەستی تالیبان کرد!؟.

ئەەی لای چاودێر و شرۆڤەکارە سیاسیەکان ئاشکرایە کە ئەمرکا وا بە ئاسانی دەستبەرداری بەرژەوەندییەکانی نابێت، یان کۆتایی بە پلانێک ناهێنێت ئەگەر پلانێکی گەورەتری بۆ ئامادە نەکرد بێت، یان دەست لە ناوچەیەک بەر نادات کە هێشتا گرنگ بێت بۆ ستراتیجیەت و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

لێرەوە پرسیاری هەرە گرنگ و لۆژیکی خۆی فەرز دەکات، ئەویش: ئەمریکا بە تەمای چیە و چ سیناریۆیەکی بۆ داهاتوو هەیە لە ئەفغانستان؟؟.

بە چەند خاڵێک دەتوانین تیشتێک بخەینە سەر ئەم پرسیارە ..
١- ئەگەر بە سەرف کردنی ملیارەها دۆلار و جگە لە قوربانی بە سوپاس ئەمریکا، بەڵام ئەفغانستان نەیتوانی ببێتە خاوەن سوپایەکی پر بیروباوەر کە ئامادە بێت بەرگری لە وڵاتی خۆی بکات، دەبێ چارەسەر چی بێت؟.
٢- لە کاتی دەستهەڵاتی تالیبان لە ١٩٩٦ – ٢٠٠١، تالیبان نەیتوانی بە تەواوی حوکمی یەکێک لە ویلایەتەکان بکات، ئەویش ویلایەتی پەنجشیر بوو!؟.
٣- ویلایەتی پەنجشیر ئێستا کوڕی ئەحمد شاە مەسعود ڕابەرایەتی دەکات و هێزێکی توکمەی بە دەستەوەیە، واتا باشترین سوپا کە روبەروی تالیبان ببێتەوە، سوپای کوڕی شاە مەسعودە!.

سیناریۆ و پلانی ئەمریکا بۆ داهاتوو ئەوەیە، کە لە جیاتی سەرف کردنی پارەیەکی زۆر و قوریانی دان بە سوپای ئەمریکا لە دژی تالیبان، وا باشترە سوود لە کوڕی شاە مەسعود و لەشکرەکەی وەربگرێت بۆ لێدانی تالیبان.

هێنانەوەی تالیبان وا بە ئاسانی و بە بێ شەر بۆ سەر کورسی حوکمرانی، بە بێ هۆ نیە.

تالیبان کەوتە داوی ئەمریکا و ئێستا لە جیاتی پەرت و بڵاوبونیان لەچیاکان و کاری گروپی چەکدار، کە کۆتایی هێنان پێیان ئەستەمە.

ئێستا و بە ئاسانی هەموویان لە ناو بازنەیەکی کۆ کرانەوە و لێدان و لە ناو بردنیان ئاسانترە.

ئەوەی کارەکەش ئاسانتر دەکات، هەبوونی هێزێکی بەرامبەرە بە هەمان شارەزایی و پلانی شەر.

ڕاگەیاندنی کوڕی شاە مەسعود بە دامەزراندنی بەرەیەک لە دژی تالیبان، بەڵگەی تەواوە لەسەر ئەم پلان و سیناریۆی ئەمریکا.

گومانیش لەوەدا نیە کە ئەمریکا پشتگیری لێ دەکات و ئامادە و هاوکاری دەکات بۆ شەر لە دژی تالیبان.

تەنها کات پێویستە تا ئەمریکا پلانی خۆی بە تەواوی لە دژی تالیبان جێ بە جێ بکات، کە ئەگەر هەڵە نەبم قۆناغی پشت شکاندن و چۆک دادانە بە تالیبان، چۆن بە هەمان شێوە و پلان لەگەڵ داعش کرا.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.