ئەمڕۆی بازاڕی ژنی عەرەب
ئەمڕۆی بازاڕی ژنی عەرەب
ئەسرین عاسی شوانی
ماوەیەکەو هەر لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە،پیاوی کورد ئەو پیاوانەی بیر لە فرە هاوسەرگیری دەکەنەوە،ژنی دوهەم یان سێهەم دەهێنن ،بەڵام ئەوەی دەیکەنە هاوژینیان ژنی عەرەبە نەک هاوزمانی خۆیان،جا ئەو پرۆسەیەی هاوسەرگیریە بە ئاشکرا بێت یان نهێنی زۆر لە پیاوە چڵێس و چاو لە دەرەکان ئەنجامیان داوە بە بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئەو عورف و عادات و کەلتورە کوردیەی کە هەیە کە بەر لە هەموو شتێک بنەماڵە دەکاتە بنەما بۆ بۆ ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدات، دیارە بە هۆکاری شەڕە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق تێی کەوتوە بە تایبەت شەڕی داعش ژنێکی زۆر بێوەژن کەوتون و بێ سەرپەرشتیار ماونەتەوە،لەو حاڵەتەدا ژنی عەرەب ئامادەن تەنها بۆ بژیوی ژیانی خۆیان ئەو هاوسەرگیریە ئەنجام بدەن و هەقی خۆیانە تا لە دەستێکی ئەمین بمێننەوە،بەڵام ئەوەی جێگای هەڵوەستەیە ئەو ناپیاوە کوردانەیە هەر کە خۆی لە کۆشی ژنێکی عەرەب بینیەوە،ئیتر هاوسەری پێشووی کە هاوخوێنیەتی لە بیری ئەکات و هەموو ئەو تاڵی و تفتی و نەبونی و ڕۆژە سەختانە بیرەکات کە لە ژیانیان گوزەراوەو هاوسەری هاوخوێنی کوردی خۆی پەراوێز دەخات لە هەمبەر ژنە عەرەبەکەی ناوی خۆشی بیرەچێت و تەنانەت مناڵەکانیشی ڕوبەڕوی نەهامەتی دەکاتەوە،بێ ئەوەی بیرلەوە بکەنەوە تا ئێستا دەیان ژنی عەرەب دوای دادۆشینی پیاوە کوردەکەی جێی هێشتوەو هیچ سەرەداوێکیشی لە دوای خۆی جێ نەهێشتوە ،یا زۆر جار بە مارەو تەڵاقەوە چەندین پیاوی کوردیان گیرودە کردوەو هاوسەرگیریان لە گەڵ کردون
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.