ئەمڕۆ ئایفۆن 13 کە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکییە لە سلێمانی نماییشكرا

دەزگەهێ مێدیایێ زێ بادینان:

ئەمڕۆ ئایفۆن 13 کە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکییە لە سلێمانی نماییشكرا و ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرەدەستە، نرخەکانیان لە هەزار و 295 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

ئامێرە نوێکەی کۆمپانیای ئەپڵ هەردوو جۆری 13 پڕۆ و پرۆماکسی لە هەرێمی کوردستان بەردەستە، بەڵام جۆرەکانی مینی و ئایفۆن 13ی ئاسایی تائێستا نەگەیشتوونەتە هەرێم.

کۆمپانیای ئەپڵ لەم بەرهەمەیدا بەرزترین یادگە (میمۆری)ی بەرهەمهێناوە، کە یەک تێرا بایتە و پێشتر لە هیچ بەرهەمێکی مۆبایلی زیرەکدا ئەو ئاستە بەرهەمنەهێنراوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.