ئەمڕۆ بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەكانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەكرێت.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی (٢٠٢١/١٠/٢٤)ی زایینی، بڕی (٥٤٠) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەكانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەكرێت.
ئاماژە بە ئەوەشكراوە،” گرفتی سوتەمەنی تەنها بەرۆكی هەرێمی كوردستانی نەگرتووە، بەڵكو ئەم گرفتە رووبەرووی هەموو جیهان بۆتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش درێغی نەكردووە و هاووڵاتییانی دڵنیا دەكاتەوە هەموو هەوڵێكی داوە و بەردەوامە لە چارەسەركردنی ئەم گرفتە”.
ئەمە لە كاتێكدایە ماوەیەكە تا دێت نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرز دەبێتەوە و ناڕەزایی هاووڵاتیانیش دژی ئەو نرخە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم ناڕەزایی دەردەبڕن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.