ئەمڕۆ پێگەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی زۆرتر بۆ دونیا دەركەوت
مەریوان قەرەنی ابراهیم
ساڵانێكی زۆرە هەرێمی كوردستان بۆتە چقڵی چاوی داگیركەران و نەیاران و نۆكەرانیان، لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا پێگەیەكی بەهێزی هەیە. ئەو پێگەیەش لە سەردانەكەی ئەمڕۆی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ڕوونتر دەركەوت.
قەوارەی ئێستای هەرێمی كوردستان كە سەرەتا بەپێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ١٩٩١ و لەسەر پێشنیازێكی سەرۆكی ئەوسای فەڕەنسا دامەزراوە، بەپێی دەستووری هەمیشەیی ٢٠٠٥ی عێراق كەسایەتییەكی یاسای نێودەوڵەتی وەرگرتووە، بەڵام ئەوەی پێگەی هەرێمەكەی بە بەهێزی هێشتۆتەوە، سەقامگیریی ئەمن و ئاسایش و بوونی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و فرەیی سیاسی و ئەو ئازادییەیە كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، لە پاڵ پێگەی كاریگەری كارێزما و ڕێبەر و مەرجەعی خەڵكی هەرێمی كوردستان كە سەرۆك بارزانییە.
ئەم سەردانەی ماكرۆن كە نە یەكەمین سەردانی سەرۆك و كاربەدەستی باڵای وڵاتانە و نە دوایینیش دەبێت، جارێكی دیكە دڵنیایی بە هەموو لایەك دایەوە كە دونیا و زلهێزانی دونیا لەگەڵ هەرێمی كوردستانێكی بەهێزدان،ئەمەش خەونی ئەوانەی لە گۆڕنا كە ساڵەهای ساڵە خەون بە زیانگەیاندن بە ناوبانگی هەرێمەكەوە دەبینن. لێرەوە بازاڕ زیاتر دەبووژێتەوە و سەرمایەداران لە سەلامەتیی سەرمایەكانیان دڵنیا دەبنەوە و دەست بە وەبەرهێنانی زیاتر دەكەن، هەموو لایەنەكانی ژیان و حكوومەتداری پێشدەكەون و لە كۆتاییدا زۆرتر بۆ دونیای دەسەلمێنین كە گەلی كوردستان گەلێكن شایستەی پێشكەوتنن و شایستەی ئەوەن وەك گەلانی دیكەی دونیا دەرفەت و مافەكانیان پێ بدرێت.
مەریوان قەرەنی ابراهیم
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.