ئەم بەرپرسە باڵایانە دەستگیردەکرێن

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، بە تۆمەتی تێوەگلانیان بە گەندەڵی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٥٥ بەرپرسی عێراق دەرکراوە کە ٧ یان ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقن و ٢ وەزیری پێشوو. ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی تشرینی یەکەم، دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، ” لە مانگی ئابەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٥٥ بەرپرس لەو بەرپرسانەی پلەی تایبەتیان هەیە دەرکردووە.” دەستەی دەستپاکی ئاماژە بۆ دەکات، “فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانەکانی دەستگیرکردنی دەرکردووە و لەنێو ئەو ٥٥ بەرپرسە ٧ ئەندامی پەرلەمانی عێراقن، جگە لە وەزیرێکی پێشوو و وەزیرێکی پێشووتر، لەگەڵ سێ بریکاری پێشووی وەزارەتەکان، ٤ پارێزگاری پێشوو، ٥ پارێزگاری پێشووتر، ٩ بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا، ٩ بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو، ٢ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتر لەگەڵ ١٤ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق”. دەستەی دەستپاکیی عێراق لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٨٥٨ کەس دەرکردووە، فەرمانی ئامادەبوونی لە دادگە بۆ ٣ هەزار و ٢٠٨ کەسی دیکەی دەرکردووە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.