شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، کە ئەمشەو پێنجشەممە بارستە هەوری کەڵەکە دەگاتە سنوری پارێزگای هەولێر و کەرکوک و باران دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئەمشەو لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند” لە مانگە دەستکردەکانەوە زنجیرەیەک بارستە ھەوری کەڵەکە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە جوڵەیان ھەیە بە ئاراستەی ناوچەکانی سنوری نێوان پارێزگای کەرکوک و ھەولێرەوە، پێشبینی دەکەین لە کاتەکانی ئێوارە و دواتردا بگاتە ناوچەکانی سنوری نێوان ھەردوو پارێزگاکە و کەمێک باران لەھەندێک ناوچەدا ببارێت بۆ ماوەیەکی کورت”.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەم بارستە ھەورانە کاتەکانی نیوەرۆ لە باشوری رۆژئاوای عێراق چالاکبون بەشێوەی ھەورە بروسکە و بارانبارین کاریگەری ھەبووە لە ناوچەکەدا.
Sign in
Sign in
Recover your password.
A password will be e-mailed to you.
Next Post
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.