▪  ئەنفال ، پەڵەیەكی رەشی هه‌میشه‌ی بە نێوچاوانی دوژمنانی كورد


رێبوار حەمەلاو شوانی

مێژوویی رزگاریخوازی كورد بە خوێن و گیانبەخشی نووسراوەتەوە و لە پێناو ئازادی وڵات و سەرفرازی كورد وكوردستان بە دەستهێنانی مافی سەربەخۆیی كوردستان بە دەیان هەزار قوربانیی بەخشتییووە .كورد بە رەچەڵەك ئاریاییە و بەدرێژایی مێژووی دامەزراندنی عێراقەوە لەلایەن عێراقی عەرەبیەوە دژایەتی كورد كراوە.
لە 31ی تەمووزی 1983 ولە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ رژیمی لەناووچووی بەعس هەشت هەزار كەسی لەبارزانیەكان دەست گیر كردو سەرنگوومی كردن كە هەموویان پیاو گەنج بوون ، لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆی ئەو ساڵەدا هێزە سەربازییەكانی رژیمی زاڵمی سەدامی دیكتاتۆر ئۆردووگاكانی (قوشتەپەو بەحركەو دیانا و هەریر)یان گەمارۆدا،و ئەو بارزانیانەیان گرت كە لەو شوێنانە نیشتەجێ‌ بونی ناچارییان بەسەردا بڕا بوو، لەو رۆژە شومەدا هێزە بێ‌ رەحمە كوردكوژەكانی بەعسی لەناوچوو هەر پیاوو گەنجێكی بارزانیییەكانیان ئاشكرا بكردایە دەستبەجێ‌ دەست گیریان دەكردن، تەنانەت مێردمنداڵەكانیشیان نەدەبوارد، ئەو كردەوە سەربازییە چەپەڵە لە مێژووی بزافی رزگاریخوازی كوردا بە ئەنفالكردنی بارزانییەكان ناونراوەو شێوازێكی توندوتیژانەی نامرۆیییانەش بوو بۆ جێبەجێ‌ كردنی سیاسەتی جینۆسایدكردنی گەلی كورد كە لە كۆتای دەیەی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا لە پەلامارە بەدناوەكانی ئەنفال دا زەقترو فراوانتر خۆی دەرخست.
ئەنفال ئەوناوەبوو كەبە زنجیرەیەك هیرش وپەلاماری‮ ‬چروپڕی‮ ‬سەربازی،‮ ‬ بوو لە شەش ناوچەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬جیاوازدا بە ریوە چوو،‮ ‬لە نیوان كۆتاییە كانی‮ ‬مانگی‮ ‬شوبات وسەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ساڵی‮ ‬1988 دا‮.‬ لە كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬7 تاكو كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬9 لە ساڵی‮ ‬1983 بە چەند قۆناغێك زیاتر لە‮ ‬8000 بارزانی‮ ‬لە رەگەزی‮ ‬نێر لە تەمەنی‮ ‬مێرد منداڵی‮ ‬تاكو گەورەترین تەمەن و لە نەخۆش و پەككەوتە و كاسب و فەرمانبەر و قوتابی‮ ‬و‮ ..‬هتد. ئەنفالی خەڵكی كوردستان لەلایەن رژێمەكەی (سەددام حوسێن)ـەوە لە ساڵی 1983 دەست پێدەكات، كە ئەو كات 8 هەزار پیاوی بارزانی بێسەروشوێن كران، دەستپێكی شاڵاوێكی گەورەتری حزبی بەعس بوو كە بۆ لەناوبردن و قڕكردنی نەتەوەیەك دەستی پێكرد، كە لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا زیاتر لە 182 هەزار كورد بوونە قوربانی.ئامانجی سەرەكی تاوانكاری رژێمی بەعسی لە ناوچوو كە لە 31/7/1983 لەدژی خەڵكی بێتاوانی بارزان لە كۆمەڵگەكانی بەحركە و قوشتەپە و هەریر بە ئەنفالكردنی 8000 مێردمنداڵ و پیاو و پیر ئەنجامیدا بە بردنیان بۆ بیابانەكانی باشووری عێراق و زیندە بەچاڵكردنیان دەبێتە پەیامێك بۆ هەموو جیهان بەوەی ئەو تاوانەی لە دژی ئەم گەلە ئەنجامدرا تەنها بۆ ئەوە بوو ئەم خەڵكە كوردن و ناوچەی بارزانیش هەمیشە ناوچەی شۆڕش و بەرخودان بووە و گەلی كوردیش هیچ كاتێك ئەم تاوانە لەیاد ناكات.
تاوانی ئه‌نفال ئەڵقەیەك بوو لەو زنجیرە كارەسات و قوربانیدانانەی بەسەر ڕۆڵەكانی گەلی كوردستاندا هاتووە، هەر لە بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی گەرمیان و كیمیانبارانكردنی هەڵەبجە بگرە هەتا تەعریب و ڕاگواستن و پەلاماری تیرۆریستان و تاوان لەدژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان.
ڕژێمه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ی سەددام حوسێن تاووانی دژی مرۆڤایەتی و ئەنفال و دەربەدەكردن دژی كوردی ئەنجام دا ، بەڵام دەرئەنجام رژێمەكەی لە دوو هەزار و سێ رووخێندرا.هەرێمی كوردستان لە سەردەمی سەددام بەشێوەیەكی بەرچاو لەلایەن بەغداوە داگیركرابوو و دانیشتوان و هۆزی عەرەبی لە ناوچەكانی دیكەی عێراقی هێنا و هاوسەنگی دیمۆگرافی ناوچە كوردییەكانی گۆڕی و بەجێبەجێكردنی سیاسەتی بەئەنقەستی نكۆڵیكردن و بێ‌ سەرو شوێن كردنی سەدوهەشتا هەزار كوردی لێكەوتەوە، ئەمە جگە لەوەی بارزانییەكان پتر لە سەد ساڵە لە پێناوی مافە نەتەوایەتییەكانی كوردا مەشخەڵی خەبات وتێكۆشانیان هەڵكردووەو پێشەڕەوایەتی بزافی رزگاریخوازی كوردستان دەكەن و سەركردەی وەكو شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ ئەحمەدو مستەفا بارزانی نەمرو ئیدریس بارزانیان تیادا هەڵكەوتووە.شیاوی باسە سەرەتای ئەنفال كردنی كورد بۆ سەرەتاو ناوەراستی حەفتاكان دەگەڕێتەوە ئەوكاتەی رژیمی بەعس حەوت هەزار كوردی فەیللی ئەنفال كرد.بێبەش كرد.لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفاڵدا دوو سەد هەزار كورد لە ساڵی هەزار و نۆ سەد و هەشتا و هەشت ئەنفاڵ كران و چەكی كیمیایی دژی هاووڵاتی بەتایبەتی لە شاری هەلەبجە شەهیدبوونی پێنجی هەزار كوردی لێكەوتەوە
قۆناغەكانی شاڵاوی جینۆسایدكردن- ئەنفال
‮لە كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬7 تاكو كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬9 لە ساڵی‮ ‬1983بە چەند قۆناغێك زیاتر لە‮ هةشت هزار بارزانی ئەنفال كران.
٢١/٢/١٩٨٨ تا ١٨/٣/١٩٨٨: یەكەم قۆناغ كە لە دۆڵی جافایەتی دەستیپێكرد.
٢٢/٣/١٩٨٨ تا ١٤/٣/١٩٨٨: قۆناغی دووەم كە لە ناوچەی قەرەداغ دەستیپێكرد.
٣١/٣/١٩٨٨ تا ١٤/٤/١٩٨٨: قۆناغی سێیەم كە لە گەرمیان دەستیپێكرد.
٢٠/٤/١٩٨٨ تا ١٨/٤/١٩٨٨: قۆناغی چوارەم كە لە ناوچەی گۆپتەپە، عەسكەر، شوان، قەڵاچوغە، دەشتی كۆیەی دەستیپێكرد
٢٤/٥/١٩٨٨ تا ٣١/٨/١٩٨٨: قۆناغی پێنجەم، شەشەم و حەوتەم كە ناوچەكانی شەقڵاوە و رواندزی گرتەوە.
٢٥/٨/١٩٨٨ تا ٦/٩/١٩٨٨: كە ناوچەكانی بادینانی گرتەوە.
ناساندنی ئەنفال وەك جینۆساید. گرنگە كە ئەم شاڵاوە خوێناوی و سڕینەوەی شوناسە بەرامبەر خەڵكی كوردستان لە عێراق وەك كاری جینۆساید بناسێنرێت بۆ گەیشتن بە دادوەریی بەرامبەر ئەو هەموو كەسەی كە تیاچوون، یان كەسوكاریان كە بە ئێستاشەوە بە دەست دەركەوتە جەستەیی و مەعنەوییەكانی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە دەناڵێنن.
ئه‌مرۆ ئه‌و ئازادی و ده‌ستكه‌وت و شكۆمه‌ندییانه‌ هه‌موویان له‌ سایه‌ی ئه‌و قوربانیدان و خوێنبه‌خشین و گیانبه‌خشین وخۆڕاگرییانه‌ی گه‌له‌كه‌مان هاتوونه‌ته‌دی و گرنگه‌ هه‌موو لایه‌ك ته‌نها بیرله‌به‌رژوه‌ندیییه‌ باڵانی خه‌ڵكی كوردستان و پارێزگاریكردن له‌م قه‌واره‌یه‌ بكه‌ین و به‌ ڕۆح و گیان بیپارێزین و به‌رگری لێ بكه‌ین ، ئه‌و كاته‌ رۆحی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ئاسووده‌تر ده‌بێ.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.