ئەو پیاوانەی دەیانەوێت ژن بناسن


نووسینی ،وەفا ئەحمەد


تەنیا ئەو پیاوانە بخوێنن كە دەیانەوێت ژن(ئافرەت) بناسن. ژن بوون حەز ومەیلی مرۆڤ بوونە بۆ جوان پەرستی.حەز و مەیلی مانەوە ، حەزی مرۆڤ بە مرۆڤەوە، حەزی مرۆڤ بە خۆشەویستییەوە، ئەمانە هەموویان ژنیان كردووە بە شكۆجوانەكەی بێسنووری خوا، ژن هونەری خوڵقاندن و بەكورتییەوە هونەری هەموو میهرەبانیەكانە، ژنان ناز دەكەن،ئەگەر چاوەكانتان لە حەزی وروژینەرانە پاك بكەن ئەوا نازی ژنانەیان دەبینن كە هەوێنی ژنانە بوون، هەندێ جار ژنان هەوڵدەدەن پیاوانە یاری بكەن،پیاوانە كار بكەن، پیاوانە بیربكەنەوە و پیاوانە بەڵێن بدەن، بەڵام هەر كۆتاییشدا لە بیر نەكە كە ئەو هەر ژنە.هەندێ هەستی وا هەیە كە نەرم و نیانە و بە هەوێنێكی ژنانە لە بابەتەكان دەكۆڵێتەوە. ژن خوڵقێنەری عەشق و خۆشەویستی و فڕمێسك و بێ سنووریەكانە.ژن لەدایك دەبێت، گەشە دەكات، پێ دەگات و بڕیار دەدەات و دەخوێنێت و قۆناغ و پلە و پایەكان دەبڕێت. ژن ڕووەك و گژوگیا و ئاژەڵ نییە.كاڵای دەستی دوو نییە، ژن ڕۆح و ناخێكی ئیلاهییە، ناكرێت ژن بە باوەر و بیروڕای پیاوانە و كۆمەڵایەتی پێناسە بكرێت،نابێت ژن بچووك بكرێتەوە، ژن ڕەنگەكانی سوور و زەرد و شین و پەمیی خۆش دەوێت، ژنان سەما دەكەن و هەڵدەپەڕن،پێدەكەنن و نازان دەكەن و ئەگر زیاتر خۆشەویستیان بەرامبەردا بكرێت و ئەگەر زیاتر حەزت لێ بكەن، لەگەڵتدا دەستەویەخە دەبن و شەڕت لەگەڵدا دەكەن، ئاشق دەبن و خۆشەویستی دەكەنو زۆر بیر ناكەنەوە،ژنە ڕاستەقینەكان نەك ناخ و ڕۆحیان و نە جەستەیان نافرۆشن، تەنانەت ئەگەر بە نرخ و بەهایەكی گرانیش بكڕدرێن.بەڵام ئەگەر حەزیان لێبێت هەردووكیانی پێشكەش دەكەن،ژن ئازادە، بە هەڵەدا ناچێت، بە هۆی تۆ و نە بە قسەی خەڵكانی تر، ژن تەنیا بەهۆی ڕێزگرتنی نرخ و بەهاو ئاستی خۆی، لە گەڵ ئەو پیاوەی كە حەزی لێبكات بۆ هەموو شوێنێك دەڕوات، تەنانەت بۆ دۆزەخیش.
ژن بوونەوەرێكی سەربەخۆیە، ئەو نە بەدوای پاڵپشتێك دەگەرێت و نە بەدوای نیشتووكێك(كورسی)كە ماندوو بوونی پێ بشكێنێت و نە پەیژە و پلیكانێك بۆ ئەوەی لێی بەسەر بكەوێت. دەبێت باوەڕت بە ژن هەبێت و باوەڕی بكەی،ژن ڕێزگرتنی دەوێت، پێهەڵگۆتنی دەوێت، ژن دەتوانێت بێ گرنگیدان و بێ هەست بێت، نارێك و شەپرزە و شەپڕە بێت، بەڵام نەبووە و نییە، چونكە ئەشق و خۆشەویستیی دەوێت و ئەشق و خۆەویستی دەبەخشێت، ئەو لە دایكبووی ئەشقە،بۆیە هەردەم فڕمێسك دەڕژێت، تەنانەت بۆ خوێندنەوەی واتای شیعرێكیش ژن ئەشق دەچێنێت و ڕەق و كینە دەدورێتەوە، ژن خوینەكەی نیوەی خوێنی پیاوێكە و سزا و تاوانی زینا كردنی یەكسانە بە هی پیاو، ژن بۆ هاوسەرگیری و زەماوەندییەكەی لە هەر تەمەنێكدا قەیوم و بەخێوكەرێكی گەرەكە(پێویستە)بەڵام پیاو لە سایەی سەری یاسا و شەرع لە هەر تەمەنێكدا هاوسەرگیری دەكات.ژن لە وەڵاتە جیهانە سێیەمیەكان(وەڵاتە هەژارەكان)لە زیندانی پەردەی كچێنی و ویست و نەویستیەكاندا بێ تاوان و بەتاوان زیندانییە و بەند كراوە.ئیستاش پرسیار ئەوەیە ئاخۆ ئەگەر پیاوە كوردەكان تێگەیشنتیان لە ژن و ئافرەتێك، تێگەیشتنێكی ڕاستەقینە بووایە، ئایا ئاماری كوشتنی ژنان ریكورد و پلەیەكی نوێ تۆمار دەكرد؟؟ ئایا پیاوەكان بە ڕاستی لە كەسایەتی ڕاستەقینەی ژن لە سەر ڕاستیەكان تێگەیشتوونە؟؟؟؟ ژنانی كوژراوی كۆمەڵگاكەمان تەنیا بوون و هەبوونێكی پیاوانەیان دەویست نەك پیاو بوون.ناتوانم مێژوویەكم خۆش بوێت كە بۆنی كەزی و قژە سووتاوەكەی ئافرەتی لێیە.
مامۆستا شێرکۆ بێکەس

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.