ئەگەر پەرۆشی و خۆڕاگری پارتی وسەرۆکوەزیران بارزانی نەبووایە


رێبوار حەمەلاو شوانی

پارتی دیموکراتی کوردستان بەتەنھا حزب ولایەنێک نییە وەک ھەندێک لایەنی تر کە جگە لە خۆپەرستی و زیانگەیاندن بە بەرژوەندییە باڵاکانی کوردوکوردستان بە درێژایی مێژوو بچووکترین دەستکەوت و شانازییان تۆمار نەکردووە بەڵکو ھەمیشە وەک کۆسپ وئاستەنگێن بوونە لە بەردەم کاروانی خەباتی رەوای گەلەکەمان ، بە پێچەوانە پارتی بە رابەرایەتیی بارزانی ، ھەرگیز لە گۆشەی سنوورێکی داخراو و دیاریکراودا لە پێناو حزبەکەی و کەسێک ھەوڵی نەداوە بەڵکو ھەمیشە لە پەرۆشی بزاڤی کوردایەتی و مافەرەواکانی نەتەوەکەی بووە و ئەوەش تەنھا لە چوار چێوەی دروشم نەبووە بەڵکو بەدرێژایی مێژوو ئەو شانازییە گەورەیەی پێبراوە و بەرگری لە دۆزی رەوای گەلەکەی کردووە و ھەمیشە ئامادەی بەخشینی باجی گەورەش بووە

لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستانیش ئەزموونی ٣٢ ساڵەی ھەرێمی کوردستان کە پارتی ئاڵاھەڵگر و بونیاتنری بووە ھەر لە داواکاری بۆ گۆڕینی شەرعییەتی شۆڕشگێری بۆ شەرعییەتی یاسایی وبەدامەزراوەیکردنی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان داوای ھەڵبژاردنی کردووە و دواتر ھەوێنی بوون بەخاوەن پەرلەمان وفیدڕاڵی وحکوومەت وسەرۆکایەتی ھەرێم وھتد.. لەگەڵ ئەوەشدا لە ھەموو کابینەکانی حکوومەتەکانی پێشووتر بە ئێستاشەوە لەگەڵ ئەوەی یەکێتی ولایەنەکانی تر خاوەن چەند کورسییەک بوونە بەڵام پارتی بە پەرۆشی بۆ ئەزموونی ھەرێمی کوردستان ھەرگیز تاکڕەوانە و خۆپەرستانە بریاری پێکھێنانی حکوومەتی نەداوە چونکە پارتی پارێزگاریکردن لە خاک و قەوارەی ھەرێم و بەرژوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان پێ لە ھەموو بابەتێکی تر گرنگتر بووە
لەگەڵ ئەوەشدا لە ماف و ئیمتیازات و پۆست خۆی پێداون ، رێککەوتننی ستراتیژی و لەگەڵ یەکێـتی ولایەنەکانی تر کراوە و بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوەی لە کاردانەوەی یەکێتی و ھەندێک لایەنی تر بینراوە ، جگە لە بێ وەفایی ودەست تێکەڵکردن بۆ زیانگەیاندن بە بەرژوەندییە کانی خەڵکی کوردستان وبەرزاندنی ھێڵە سوورەکان ھیچی تر نەبینراوە ، کە دیارترینیان بەدەستەوەدانی نیوەی خاکی کوردستان لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و ھاندانی خەڵک و لایەنگرانیان دژ بە دامەزراوەکانی حکومەتی کوردستان لەکاتێکدا کە سیاسیەتێکی دوورووی و خیانەتیان بەکاردەھێنا، لەگەڵ ئەوەشدا پارتی ھەر بەدڵفراوانی و پشوودرێژی مامەڵەی کرد ووە
بەتایبەتی ئەگەر لەماوەی ٥ ساڵی حکوومرانی کابینەی نۆیەم بە سەۆکایەتی رێزدار مەسروور بازانی بکەین، کە لە نێو کارنامە و پلانە ستراتیژیەکانی چەندین پرۆژی گرنگ و بێ وێنەی ئەنجامدا ، کوردستانی لە چەقبەستوویی بەرەو گەشەپێکردن بردووە ، لە ھەموو سێکتەرەکاندا رۆڵی گرنگ ولە چارەسەرکردنی دەیان کێشەی کەلەکەبوون بینیووە و دەستی مافیاوگەندەڵکارانی بڕی و کورتکردوە و رێگە چارەی گونجاوی بۆ راستکردنەوەی ھەڵە وکەموکوردتییەکان خستەڕوو و بەوپەری ڕاستگۆیی وئازایانە گرێکوێرەکانی کردەوە ، بەڵام لە بەرامبەر ئەو ھەنگاوە چاکسازی وپاکسازی وئاوەدانییە دا ، یەکێتیەی بافڵ تاڵەبانی و کڵکەکانی ترسیان لەو رژدبوونەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لێ نیشت ، بۆیە بەھەموو توانا و چەکی نەیارانی کوردستان کەوتنە پیلانگێری ودژایەتیکردن وپەڵاماردانی .
سەرەڕای ھەموو ئەو ئاستەنگ و قەیرانە دەستکردنانەی نەیارانی نێوخۆیی ودەرەکی ، بەڵام بینیمان ھەر رۆژە وسیناریۆ و شانۆگەرییەکیان بۆ لاوازکردن ولێکترازانی ھەرێمی کوردستان پیادەدەکرد ، رۆژێک پرۆژەی پەکەکە بۆ لامەرکەزی و رۆژێک تر گەڕانەوە بۆ باوەشی بەغدا و رۆژێکی تر رادەستکردنی نەوت وداھات ، لە کاتێکدا ھەموو ئەمانە بۆ ئەو راستییە بوو تا شکست و تاڵانکاری ومافیاگەرییەکانیان لە دەڤەری سلێمانی و گەرمیان و ھەڵەبجە و راپەرین بشارنەوە و لەولاشەوە خەڵکی ئەو دەڤەرانە دژی گەل و نیشتیمانەکەیان ھان بدەن .
بەڵام خۆڕاگری و ستراتیژی نەگۆڕی مەسروور بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە سەر بنەمای دەوڵەتداری و حکوومرانی دروست ڕێگەی نەدا خەونی جاش و بەکرێگیراوەکان و حەشدی شیعی و ڕەیان کڵدانییەکان و دادگەی بەناوی فیدڕاڵی و ئینجا بەکارھێنانی چەکی مووچە وبودجە دژی بەخەڵکی کوردستان کە ھەموویان بۆ ئەو راستییە بوو تا ببنە کۆسپ لەبەردەم ھەنگاوەکانی چاکسازی و گەشەسەندن وکارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی کوردستان .
بەدڵنییایەوە ، ئەگەر پەرۆشی وخۆراگری پارتی و سەرۆکی حکوومتی کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە خاک ونیشتیمان و دەستکەوتەکانی نەبووایە ، دەبوو ئەو بەکرێگیراو و لایەنە بەناو کوردانە بەڵام لە خزمەت نەیارانی کوردستان چیان بە سەر ئەو نیشتیمانە بھێنێایە ؟ بەڵام ھەر پشوودرێژی و گەورەیی پارتییە کە ھەرگیز ڕێگەی نەداوە خەونی نەیاران وجاشەکانیان دژی بە کوردستان و بەرژوەندییە باڵاکانی بێتەدی .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.