ئەگەر کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکرا


قائید میرۆ مزوری

بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی نیسابی یاسایی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پڕۆسەکەی گەیاندە بنبەست و ئەگەر لە دوو رۆژی داھاتوو گۆڕانگاری نوێ بۆ لێک نزیککردنی لایەنەکان روونەدات ئەوە کۆبونەوەی رۆژی دووشەممە بەڕێوەناچێت و شکست دێنێ، بەوەش ھێندی دیکە پڕۆسەکە ئالۆزتر دەبێت و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار چەند مانگێکی پێویستە.

فشارێکی زۆر ھەیە کۆبوونەوەی حەوتی مانگ ئەنجامنەدرێت، دەستوەردانی دەرەکی گەیشتوونەتە ئەو باوەرە تەنیا دەتوانن بە فشارەکانیان رێگری بکەن لە تەواوبوونی نیسابی یاسایی کۆبونەوەی پەرلەمان، کە بەپێی بڕیاری دادگا پێویستی بە ئامادەبوونی ٢٢٠ پەرلەمانتار ھەیە، تا ئێستا سەدرو ھاوپەیمانەکانی نەیتوانیوە ئەو رێژەیە گەرەنتی بکەن، مەترسیەکان لەو کاتەوە دەستپێدەکەن ئەگەر بێت و کۆبونەوەکە نەکرێت و عێراق دەگاتە قۆناغی مەترسیدارتر لەوەی ھەیە.

ئەمڕۆ ھەینی و بەیانی زنجیرەیەک کۆبونەوەی گرینگ بەڕێوەدەچن عێراق لەبەردەم دوو ئەگەردا ماوەتەوە، ئەگەر سەدر توانی عامری یان ھەندێ ھێزی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی رازیبکات ئەوە کۆبونەوەی حەوتی مانگ سەردەگرێت و ھیچ کێشەیەکی یاسایی و دەستووری نامێنێ بۆ دیاری کردنی سەرۆککۆمار، لە ئەگەری دووەمدا ئەگەر ئەوە نەکراو فشارەکانی دەرەکی سەریان گرت ئەوە عێراق دەکەوێتە بەردەوم مەترسیەکی گەورەی بۆشایی دەستووری دا، کاریگەری دەبێت لەسەر پڕۆسەی سیاسی و دوا رۆژێکی مەترسیدار چاوەڕێی عێراق دەکات.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ بینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.