باخۆمان لە پەرتەوازەیی ڕزگار بکەین و بەیەکەوە وڵاتەکەمان بپارێزین

باخۆمان لە پەرتەوازەیی ڕزگار بکەین و بەیەکەوە وڵاتەکەمان بپارێزین

سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی

بە داخەوە کۆرد لە سەر ئاستی کۆردستانی گەورەدا گەر ببوایە یەک و ماڵێکی یەکگرتووی هەبوایە

هیچ دەوڵەتێکی داگیرکاری کۆردستان لە بەرامبەر هێزی یەکگرتووی کۆردستان نەیدەتوانی خۆی ڕابگرێت وە ساڵانێکی دورو درێژ بوو کوردیش وەک چۆن ئەوان دەوڵەتی سه ربەخۆ بە خۆیان هەیە دەبۆیە خاوەن قەوارەێکی سەربەخۆ بەخۆی
و
لەم هەموو ستەمەی کە دەرحەق بە نەتەوەی کۆردۆ خاکەکەی دەکرێت بە یەکجاری ڕزگاری دەبوو.

پەرتەواەزەیی نێو ماڵی کوردی دۆزی ڕەوای کۆردی زۆر درەنگ خست لە گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی

لە سەر ئاستی کۆردستاندا بە گشتی ئەمڕۆ تەنها یەک قەوارەی سیاسی نیمچە سەربەخوو هەیە ئەویش هەرێمی فیدڕاڵی کۆردستانی عیڕاقە

کە چی مخابن ئەمڕۆ بە وەکالەت حزبی سیاسی وا هەیە بۆ بەرژەوەندی داگیرکارانی کۆردستان سەنگەری پاراستنی ئەم ئەزمۆنەیان چۆڵکردووە و چۆنەتە بەرەی دۆژمنان و نەیارانی قەوارەی سیاسی هەرێم
کە مۆرکی هەموو بەشەکانی کۆردستانە بێ جیاوازی
وتاکە هیوای نەتەوەی کوردە بە گشتی

ئەم چەشنە حزبانەی کە لە کۆردستانداهەن نمۆنەیان لە هیچ شوێنێکی جیهاندا بڕوا ناکەم بۆنیان هەبێت

چۆنکە حزبی سیاسی دەبێ بەو پەڕی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی ونیشتیمانیەوە بەرگری لە خاک و دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی بکاتو خۆی لێ بکاتە خاوەن

بە پێچەوانەوە لە کوردستان زۆرن ئەو حزبانەی کە لە ئاراستەی کورایەتیان لاداوەو نەخشەو پیلانی دۆژمنان جێبەجێ دەکەن کارەساتە گەورەکە ئەمەیە

چۆن دەبێ حزب لە نێو گەل و خاکی وڵاتەکەیدا سەری هەڵدابێت ولەهەمان کاتیشدا دژایەتی میللەت و وڵاتەکەی بکات؟

لە ڕاستی دا ئەمە بە هیچ شێوەیێک نابێ قەبۆڵ بکرێت لە هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی

لە هەموو دونیاشدا هەر وابووە و هەروایە کە هەرکات هەڕەشەی دەرەکی دێتە سەر وڵات هەمۆ لایەنە سیاسیەکان دەچنە ناویەک سەنگەر و بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەکەن

لە بەر ئەوەی هەڕەشەکە بۆسەر هەموانە و هەمۆشیان وەک یەک باجە قوڕسەکەی دەدەن و هەمۆ شتێک کۆتایی پێدێت لە پەرتەوازە بۆنیاندا

ئەمڕۆ هەرێمی کۆردستان لە ژێر هەڕەشەیێکی زۆر جیددی دایە و نێو ماڵی کوردیش پەرتەوازەیە

تاکە چارەسەر ئەوەیە ماڵی خۆمان ڕێک بخەینەوە وخاوەن یەکگۆتاری سیاسی بین

ئەگینا چارەنۆسێکی مەترسیدار چاوەڕێمان دەکات و لە ئەنجامدا پەشیمانی دادی هیچ لایەک نادات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.