بارزانی و كابینەی نۆیەم سەركەوتوو و پشوودرێژ و قەڵایەكی بەهێز..


رێبوار حەمەلاو شوانی


لەدوای دروست بوونی كابینەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەریەكەو بەپێی بەرنامەو پلانی خۆی كەم تازۆر تووانیوویەتی خزمەتی هاووڵاتیان بكات، ئەگەرچی كەم و كوری و نایەكسانی و گرفتەكان ئەوبابەتانەن كەبەردەوام دووبارە دەبنەوە، چونكە بوارەكانی خزمەتی گوزاری بەرفراوانن خەڵك چاوەڕێی زیاتر لەحكومەت دەكات ،ئەگەر باسی كابینەی نۆیەم بكەین ئەوكابینەیە دەكرێت ناوی بنێین كابینە خۆڕاگروبەهێزەكە ، سەڕەرای هەموو ئەو كۆسپ و ئاستەنگانەی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو رووبەرووی هەنگاوە و پلانەكانی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانیی بوونەوە ، بەڵام ئەوەی بەكابینەی نۆیەم لە گشت بوارەكانی خزمەتگوزاری ، داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلی كورد لە عێراق و ناوچەكە و جیهان و بواری تەندروستی و خزمەتگوزاری و دابینكردنی مووچەك و بودجە جێبەجێكراوە مێژووێكە و تۆماركراوە لەحوكمڕانی كوردی ، تۆ وەرە لەگەڵ دەست بەكاربوونی ئەم كابینەیە چەندان قەیرانی سەخت یەك بەدوای یەك هاتن ، قەیرانی دەرەكی و نێوخۆیی بۆ لێدانی پێگەی هەرێم ، ڤایرۆسی كۆرۆنا ، دابەزینی نرخی نەوت و رووداوی لافاو و بەردەوامی هەڕەشەی تیرۆر و پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان لە لایەن دوژمنان و نەیارانەوە و هەموو ئەمانە بارێكی گرانی خستە سەرشانی كابینەی نۆیەم ،ئێمە وادەزانین خەرجی و دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ گشت بوارەكانی خزمەتگوزاری بەئاسانی دابینكراوە كەچی لەبەرامبەردا حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بوددجەێكی تایبەتی بۆئەم لایەنە داناوەو خەرجیكردوە ، دابەزینی نرخی نەوت ، ئەونەوتەی بووە سەرچاوەی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و تەواوی ئەوكار و پڕۆژانەی بەهەر شێوازێك بێت كەم تازۆر كاریان بۆكراوە سەرچاوە دارییەكەی پارەی نەوت بووە ، كەئەمەش دەسكەوتێكی گرینگی كابینەی نۆیەم بوو، ئەوانەی رەخنەیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و خودی كاك مەسروور بارزانی دەگرت بەوەی لە سیاسەتی نەوت سەركەوتو نەبووەو یان گرێبەستەكانی نەوت وەك پێویست نەبوونە ، باشە لەوكاتەی كوردستان هیچ ئاهێكی نەبوو بەغدا بەشە پارەكەی نەدەناردو بریی بووی چی بەكەڵكی كوردستان هات و بەچی خۆمان ژیاند ، گەر پارەی نەوت و ئەو بەرنامە سەركەوتووە نەبایە كە هەوڵەكانی رێزدار مەسروور بارزانی لە سەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی وەك مافێكی یاسایی كاری لەسەر كردبوو بەچی دەژیاین ، هاتنی ئەو ڕێژە زۆرەی ئاوارەكان كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردوە و ئێستاش بەشی هەرەزۆریان لەكوردستان ماونەتەوە ، ئەی ئەوانە هەموویان خەرجی ناوێت سەرەڕای دابینی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی ئەگەر نێوە مووچەش بوو بێت ، لەگەڵ بەرێوە چوونی بەشێك لەپرۆژەگرینگەكان هەر لە زاخۆ تا هەڵەبجەوە چەندین پرۆژەی ستراتیژی جۆراجۆر بە بوودجەیەكی سنووردا ، ئەمانە هەموویان سەختی نەبوون بۆكابینەی نۆیەمی حكوومەتی كوردستان كەچی ئەوكابینەیە چۆكی نەداو خۆڕاگرانە شانی خۆی دایە بەرئەم سەختیانە و لەسەرپێی خۆی وەستاوە و بەردەوامە لەخزمەتكردن سەرەڕای دروستكردنی ئاستەنگی ناوخۆیش بەوەی بەشێك لە حزبە كان بەقاچێك لەناو حكومەت بوون و بە قاچەكەی تریش ئۆپۆزسیۆن بوون و ئێستاش كە سەروبەندی هەڵبژاردنەكان ، ئەوا بەهەموو توانایەكەوە لە سەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەكی كۆسپ و تەگەرە لە بەردەم هەنگاوەكانی حكوومەتی كوردستان دروست دەكەن .
، بۆیە هەموو ئەو گرفت و كێشەو ئاریشانە كەوەك شاخێكی هەرەبەرزبوون لەبەردەم كابینەی نۆیەم و سەركەوتن بەسەریان زۆر ئەستەم بوو ، كەچی ئەوەی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی ئەنجامی لەم باردۆخە سەختە بە دەوڵەتێك نەدەكرا، عێراقی بەناو دەوڵەت نەدەتووانێ‌ بارو دۆخی ئەمنی كۆنترۆڵ بكات نەبووی دەكرێت خزمەتگوزاری بۆهاووڵاتیان دابین بكات ئەوەتا عێراق لە نێو چەق بەستوویی قووڵی سیاسیە و هێشتا گەرمای وەرزی هاوین دەستی پێنەكردووە لەتەواوی شاروشارۆچكەكانی خواروو هاووڵاتیان دەنگی گلەیی و ناڕەزایان لێ‌ بەرزبۆتەوە بۆ پێداویستێكی سەرەتایی وەكو كارەبا كەچی هەرئەو عێراقەش بوو بەهەمووجۆرێك دەیوویست دەیان ئاستەنگ بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست بكات ، هەموومان دەزانین بارودۆخەكە لەوپەڕی سەختی دابووبۆئێمەی هاووڵاتیان چ جای بۆ حكومەت كە چی بكات و چۆن بتووانێت ئەم قۆناغە سەختە تێ پەڕێنێت بە خۆڕاگری و متمانەی هاووڵاتیانی كوردستان كابینەی نۆیەم، هەرلەسەر پێی خۆی وەستاو رۆژە ناخۆشەكانی تێپەڕاند ،بۆیە لەئێستادا دڵنیاین بەرنامەو خزمەتگوزاریەكان زیاتر بە هەوڵ و هیمەتی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان چ لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەوە لە سەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی بەرەو سەركەوتن و گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو دەنێ .

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.