بارزان نیشتمانی منە بارزانیەکانیش کەسی منن

بارزان نیشتمانی منە بارزانیەکانیش کەسی منن

ئازاد نەسرەت

۳۸ ساڵە تێپەڕی بەسەر ئەنفال کردنی ۸۰۰۰ بارزانی ۰ ئەمەش تاوانێکی دیکەیە دەرهەق بە هەموو کورد پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچەوانی دوژمنانی کوردەوە ۰
کارەساتی ئەنفال ئەم کارەساتە ناسراوە بە جینۆسایدی کوردەکان وە لەلایەن دوژمنانی کوردەوە ئەو ئۆپەراسوێنە سەربازیە ناونرا ئەنفال , ئەم ناوەش لە یەکێك لە سورەتەکانی قورئانەوە وەرگیراوە کە باس لە لەناوبردنی کافرەکان دەکات .
ئەمە کۆمەڵکوژییەکە کە بەسەر کورددا ھاتووە لە باشووری کوردستان ،
کورد جینۆناسید دەکرا لەلەیەن کەسێک کەسەرۆکی (حزب البعث العربی) بوو بە ناوی سەدام حوسێن کە لە ھەمان کاتدا سەرۆکی عێراقی ئەو کاتە بوو وە ئەم کۆمەڵ کوژیە سەرکردایەتی دەکرا لەلایە علی حسن مجید لە کۆتایی شەڕی عێراق و ئێران ، بە زنجیرەیەك سیستەمی ھێرشی خێرا دژ بە کورد بەکاردەھات ، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکی ھەڵە بوو بۆ کورد، چونکە کورد لە ھەمیشە بە بەھێزییەوە و بەسەر و ماڵ بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعسی عەرەبی ھەمیشە بەدوای ڕێگای نوێ دەگەڕا بۆئەوەی کورد و زمانی کوردی نەمێنێت و عێراق ھەمووی بە نەتەوەیەکی عەرەبی بناسرێت و هەمیشە ڕق و کینەی ئەستووری چەند ساڵەیان لە ئیرادەی گەلی کورد بووە و سەرەتایی ترین مافەکانی لێ بێ بەش بکات و بۆیە ویستی لە ژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵ کوژی بکات .
زڵم و زۆری بەعسیەکان زۆری کرد لە ساڵانی ١٩٨٦ وە لەساڵی ١٩٨٨ گەیشتە لوتکە . وە پەلاماری زۆری پێکهاتەکانی دیکەی عێراقی دەدا و لە ناوی ئەبردن .
بۆیە لێرەدا لە یادی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستاندا دەمەوێت ڕاستی ئەوە بخەمە ڕوو
ئەویش ئەوەیە کە گەلی کورد لەوەتەی خۆی ناسیوە لە پێناو ئازادی سەربەخۆیدا جەنگاوە و قوربانی داوە . ڕووداوەکانی ڕابردوو بەسن بۆ کوردێکی نیشتیمان پەروەر ، کە تێبگات سەربەخۆیی مافێکی نەتەوەیی خۆمانە .
چ لایەن و وڵاتێک زەرەر مەند دەبێت بەسەربەخۆ بوونی کورد
ئێمەی کورد گەر بۆسەربەخۆیی و بەرگریکردن لە خاك و ئاو و شەرەف و کەرامەت پاشان ئاینی ڕەسەنی خۆمان نەبێت ، لەپێناو چیدا جەنگاوین
لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی فاشستی گۆڕ بە گۆڕ ، بۆ ئەنفال کراین ئەگەر داوای مافی ڕەوای سەربەخۆیی نەبێت
بۆ کیمیا باران کراین ئەگەر بۆ سەربەخۆیی نەتەوەو خاکی پیرۆزی خۆمان نەبێت
بۆ بووین بە پێشمەرگە و هەزاران شەهیدمان دا گەربۆ سەربەخۆیی نشتیمان نەبێت
بۆ کۆڕەومان کرد گەر بۆ ئازادی و ڕزگاربوون لەژێردەستەیی نەبێت
بۆ ئەو هەموو خوشکە پەلک زەردانەمان لەنوگرەسەلمان و زیندانێکان دەست دێژیان کرایەسەر گەر بەهۆی کوردبوون و سەربەخۆییمان نەبێت .
هێشتا عەقڵیەتی ڕەوایی بە تاوانی ئەنفال زیندووە بەڵام بە قڕ کردن هەرگیز ئیرادەی گەلی کۆڵنەدەری کوردستان بۆ مافی نەتەوەیی خۆی لە ناو ناچێت .
لێرەدا داواکارم لە هەموو کوردێکی بەشەرەف و خاوەن ویژدان و پڕ لە هەست و بیروباوەڕی نەتەوایەتی تەنها بۆ چرکەیەك ئەم کارەساتانە بێنێتە پێش چاوی خۆی و هەمیشە بیر لە خزمەت کردنی ئەم خاکەپیرۆزە بکاتەوە چیتر ڕێگا نەدەین دوژمنێکی لەوجۆرە دروست بێتەوە . ئەمەش تەنها بەیەك ڕیزی هەموومان بەهێزتردەبین و ئاواتەکانی کورد بەدی دێن .

هەڵۆکانی شاخ و دەشت و گوندەکانم
شاخ شانی داوەتە بەر بارینتان
شار چاوی پڕە لە فرمێسکی شەهید بوونتان

تاڵی تیرێژی ئازادیتان
لەبەژنی بێ کفنیتان ئاڵاوە

زڵەی با و زریانی خەمتان
هاواری هەمووساتە سەربڕاوەكانی
دارستانە
دەخوشێ بە داوێنی كەسكی دەشتا
لادەدا بە كاكۆڵی چنووری خەیاڵتانا
با بەرامەی هاتنەوەتان
ئاژین بێ ئاژین
لەبەژنی هەواری ئشتیاقتان
هەموو کورد بێ ئۆقڕەیە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.