بایەک بگرین تاکو وەک سەدەکانی ڕابردو دیسان نەبینە قوڕبانی بەرژەوەندی لایەنە ڕکابەرەکان
بایەک بگرین تاکو وەک سەدەکانی ڕابردو دیسان نەبینە قوڕبانی بەرژەوەندی لایەنە ڕکابەرەکان
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
ململانێ سیاسیەکان لە سەر بەرژەوەندیەکان لە ناوجەکەدا تادێت توندتر و ئاڵوزتر دەبن
کوماری ئیسلامی ئێران
دەیان ساڵە لە سەر ئستڕاتیژی ڕەوانە کردنی شوڕشی ئیسلامی شیعی بو دەرەوەی سنورەکانی وڵاتەکەی بە یەکسان لە قەڵەم دەدات لە گەڵ ئاشتی نێوخویی
هەروەها ویلایەتە یەکرتووەکان ئەمریکا و یەکیەتی ئەوڕوپا ئستڕاتیژیەتی ئێران بە مەترسی دەزانن بو سەر بەرژەوەندیەکانی خویان لە عیڕاق و دەوڵەتانی کەنداوی عەڕەبی و ئیسڕائیل و هتد
ڕوسیاش لە لایەکی تر دەیهەوێ هەژمونی خوی بسەپێنێت بەسەر ناوچەکەدا و بەشێکی گەورەی کێکەکە بە دەست بێنێت
ئاراستە سیاسیەکانی ڕوژهەڵاتی ناڤین بە گشتی چەندین ڕەهەندیان هەیە
باجی قوڕسی ئەم ململانێییانە
خودی گەلانی ناوچەکە دەیدەن
گەلانی ناوجەکە نوقمی ڕەوشێکی سیاسی ، ئەمنی،ئابوری ،
کومەڵایەتی ناهەموار بونە
و لە داهاتوشدا وەکو دیارە ئەم دوخە سیاسیە ئاڵوزە وا بە ئاسانی کوتایی پێ نەهێت
چونکە ئەمڕو سەردەمی شەڕی سارد نیە کە تەنها دوو جەمسەر لە گوڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتی دا
ڕولیان هەبێت
بەڵکو
ئەمڕو جیهان بریتیە لە دەیان ئەکتەری جوراو جور
گشتیان وێڵن بە دوای بەرژەوەندیەکانیاندا
هەروەک ماکیندەر دەڵێت:
(ان شرق الاوسط هي قلب الآرض
فمن يسيطر علی الشرق الآوسط يسيطر علی العالم بآجمعه)
بويه گوڕانکاری کردن لە نەخشەی سیاسی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و گوڕینی جوگرافیای سیاسی ئەم ناوچەیە
کارێکی تابڵێی قورسە بەڵام مەحالیش نیە
گەر وڵاتە زلهێرەکان ڕێکبکەون لە سەر کێکەکە
سەبارەت بە ئێمەی کوردیش
گەر یەکڕیزو هاوهەڵوێست نەبین
بێ شەک دەبینە خوراکی ئەم هەمو گورگ و چاوچنوکە
وەک چون چەندین سەدەیە بوینەتە خوراک.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.