با پەندو وانە لە ڕابردو وەرگرین بو ئێستا و داهاتومان
با پەندو وانە لە ڕابردو وەرگرین بو ئێستا و داهاتومان
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
زور جار باسی ئەوەمان کردووە کە ئێمەی کورد لە گەڵ عەقڵی سیاسی ڕژیمە سیاسیە عەرەبی ، موسوڵمانەکان کێشەمان هەیە
عەقڵیەتی سیاسی ئەم ڕژیمانە بە جورێکە کە ناتوانن پێکهاتەکانی دەرەوەی نەتەوە ،ئایین،زمانی خویان قەبوڵ بکەن
مێژوی سیاسی ناوەجەکەمان ناوجەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست گەواهیدەرە لەسەر ئەم ڕاستیە
کوردیش وەکو نەتەوە لە دیدو تێڕوانینی ئەواندا نەتەوەیێکی نامویە و خاوەنی هیچ تایبەتمەندیەکی نەتەوەیی نیە
ئەوان خویان بە خاوەنی خاکی کوردستانیش دەزانن بویە سەدان ساڵە هەوڵی لەنێو بردن و سڕینەوەی دەدەن لە هەمو ڕویێکەوە و ڕێگری لە هەر جورە بەرەو پێشڤەچونێکی دوزی ڕەوای نەتەوەییمان دەکەن
شایانی باسە هەر کات شوڕشەکانی کورد پەرەسەندنیان بە خویەوە دیبێت و بە هێز بوبن ئەوان سڵیان لە گەلە کومەکی نەکردووە لە دژی کورد
جا چ شوڕشی چەکداری بوبن یانیش شارستانی بە هەمو شێوەیێک دژی وەستاونەتەوە ونەیان هێشتووە شوڕش و ڕاپەڕینەکان ئامانجی کوتایی خویان بپێکن و بە هەمو هێزو توانایەکیانەوە سەنگەریان لێ گرتووە بە هاوبەشی
داگیرکارانی کوردستان بە گشتی کورد بە دوژمنی سەرەکی خویان دەزانن هەمویان لە سەر لێدانی دوزی کورد کوکن
زوربەی ڕێککەوتنامەکان و پەیماننامەکان ئەوە دەسەلمێنن و پێمان دەڵێن کە هەر چه ند دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان لە گەڵ یەکدیش ناکوک بن
بەڵام بو لە نێو بردنی کورد و دوزە ڕەواکەی کوک و هاوهەڵوێستن
چونکە دوزی ڕەوای کورد بە هەڕەشە و مەترسی بو سەر ئاسایشی نەتەوەیی خویان دەزانن بە بێ جیاوازی
بەرەی هاوپەیمانان چەندین دەوڵەتی عەرەبیان دروست کرد
کوردیشیان بەسەر دەوڵەتە هاوسنورکانی کوردستاندا دابەشکزد
واتە بەسەر دو دەوڵەتی عەرەبی و دوو دەوڵەتی غەیرە عەرەبی دا
ئەمەش پیلانێکی هاوبەشی کوڵونیالیزمی جیهانی و دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان بو
تاوەکو کورد لە لایەکەوە گەمارو بدرێت
و دواتر بسڕێتەوە و شتێک نەهێڵن بە ناوی کوردو کوردستان
ئەمەش ئەو عەقڵیەتە سیاسیە چەسپاوەیە تاکو ئەمڕوش هەروەک ئاماژەمان پێداوە دیدو تێڕوانینی ئەوان بریتیە لە سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و بەس
کەواتە هیچ کات نابێ کورد متمانە بەم چەشنە عەقڵیەتە بکات و بە وردی و ژیرانە هەگاوەکان و جموجوڵەکانیان لە ناوچەکەدا بخاتە ژێر چاویلکەی خویەوە و لە مەرامی سیاسیان بگات
چونکە هەر مەرامێکی ئەوان هەڵگری ئەجندایێکی سیاسی مەترسیدارە
کە لە هەر ئان و ساتێکدا لەوانەیە وەکو دوپشک پێمان وەدەن و گەورەترین زیانمان پێبگەیێنن
نمونەش کەلێ زورن بو پەندو وانە وەرگرتن لە ئێستا و داهاتودا
لە ئەنجامدا کورد دەبێ پێداچونەوەیێکی وردی خوی بکات لە ڕوی سیاسیەوە
ئەم پرسیارەش لەخوی بکات کە بوجی تاکو ئێستا دوای سەدان ساڵ خەبات و قوڕبانیدان بەڵام نەبوتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخو بەخوی؟
ئەمەش پرسیارێکەو وەڵامەکەی ئاوێکی زور هەڵدەگرێت و بو ئێوە خوێنەری بەڕێز بە جێ دەهێڵم.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.