با ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بکەینە هەوێنی یەکڕیزیی و تەبایی و یەکهەڵوێستی …
وەلید محەمەد:
بەبۆنەی ۱۷ ی ۱۲‌ی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی تێکۆشەرو قارەمانی کوردستان دەکەین .
هیوادارین بەزووترین کات ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە پاڵ ئاڵاکانی تری جیهان لەنەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبکرێت و کوردستان ببێتە ئەندامی سەربەخۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
٢١ ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی 11/11/1999 پەرلەمانی كوردستان بە بڕیارێك ئاڵای پیرۆزی کوردستان، وەک ئاڵای فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناساند و پاشان بە بڕیاری ژمارە 48 لە 19/6/2004 بڕیاری دا ڕۆژی 17\12ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی ئاڵا دیاری بکات.
مێژووی ڕۆژی ناودێرکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بۆ ساڵی 1945 و 35 ڕۆژ بەرلە دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەگەڕێتەوە کاتێک دوایین دامودەزگای حکومەتی داگیرکەری پاشایەتی لە مەهاباد لابرا و لەسەر شارەوانیی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵای کوردستان هەڵکرا، لەو کاتەوە واتە لە 17ی 12وە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵای کوردستان بە فەرمی لە شۆڕشەکانی کوردستاندا هەبووە.
دواتر ئاڵای کوردستان کە لەلایەن سەیدزادە فاتمە حوسێنی ژنە تێکۆشەری خەڵکی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە یەکەم کەس بووە بەدەستی خۆی ئاڵای کوردستانی دووریوە، لە ڕێکەوتی 22ی 1ی 1946 و لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی پێشەوا قازی محەمەد بە فەرمی هەڵکرا و وەک شکۆ و هێماو سمبولی نەتەوەیی و نیشتمانی بە فەرمی ناسێندرا.
ئاڵا نیشانه‌و هێماو وناسنامه‌ی نه‌ته‌وه و هه‌بوونی گه‌لانه، ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و بێ وڵات خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیانن.
ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێك له‌گه‌ڵ ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گەلێک وڵاتێكی‌تر جیاوازه، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن ره‌نگ و شێوه و واتای جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی. ئاڵای پیرۆزی کوردستانیش لەچوار ڕەنگ پێکهاتووە، کەگۆزارشت لە گەلی قارەمانی کوردستان دەکەن.
هیودارین ئەم یادە ببێتە یادی یەککڕیزیی و تەبایی و یەکهەڵوێستی گەلی کوردستان.
بژی کوردستان.
شەکاوەبێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
بمرن ناحەزان و دۆژمنان و داگیرکەرانی کوردستان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.