با گویکتان هەبیت بۆ بیستن

پەری محەمەد

لە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گشتی تەواوی دونیا ڕووبەڕووی قەیرانی سەخت بوەتەوە هەرێمی کوردستانیش بە تایبەت کاریگەری ئەو گۆڕانکارییە جیهانییەی بەسەرەوەیە، هەموو کەس درک بەوە دەکات کە شتەکان وەک جاران نەماوە و سەخت بووە و لە هەموو ڕویەکەوە. سەرەڕای ئەم ڕاستییانە بە مەبەست بەس بۆ شکاندنی کابینەی نۆیەم کۆمەڵی ناسیاسی بێ کەڵکی بەشداری ناو کابینەکە لە ڕێگای پەیج و کەناڵەکانیان کەوتونەتە هۆنینەوەی درۆ بۆ لێدان لە کارەکانی سەرۆک حکومەت لە کاتێکدا بەو کەرەستە کەمەی لەبەر دەستی سەرۆکی حکومەتدایە تا ئێستا توانیویەتی باش کار لەگەڵ ئەو قەیرانانە بکات و هەوڵی چارەسەر بدات. لە کاتێکدا کە ئەو کۆمەڵە بەشدارەی ناو کابینەی نۆیەم کە هاتوون خەریکی چەواشەکردن و ناشیرینکردنی ئەو کابینەیەن لە ئاستی سوێند و بەڵینەکانی خۆیاندا نین، و چێژ لە کەوتنی دەبینن و بە هەموو ڕێگایەک کەوتونەتە دژایەتی. وا باشترە بێن ئەو وزەو تاقەیە لە سەرکەوتنی کابینەکەدا سەرف بکەن چونکە سەرۆکی حکومەتی ئەم کابینەیە هاتوە خواریەکان چاک بکاتەوە بەدەر لەوە هیچی تری قەبوڵ نییە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.