با یادی تیرۆرکردنی سیاسەتمەدار شەهید قاسملو تەباو یەکهەڵویست بین

وەلید محەمەد


بەر لە ۳٤ ساڵ سەرکردەو خەباتگێڕو سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لە لایەن ڕژێمی ئیران تیرورکرا ، تیرورکردنەکە لە کاتێک دابوو کە شۆڕشی ڕزگاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدانوستاندابوو لەگەڵ ڕژێمی داگیرکاری ئێران بۆ بە دەست هێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵام بە داخەوە لەسەر مێزی دانوستان تیروریان کردو گەیشتە کاروانی نەمران سەیر لەوە دایە کە لەووڵاتێک تیرورکرا کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا یەو خۆیان بە لوتکەی دیموکراتی دەزانن بەڵام لەجیاتی ئەوەی تاوانباران سزابدرێن دۆسیەکەیان شاردەوەو لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان تا ئێستا تاوانباران بەسزای خۆیان نەگەیشتون .
تیرورکردنی دکتور قاسملو نیشان ئەوەیە کە نابێت هیچ کاتێک بڕوامان بە داگیرکاران و ناحەزان .. هەبێت چونکە داگیرکاران وەکو مارن هەر کاتێک پێ یان بکرێت بەرامبەرەکەی گەز دەکەن.
پێویستە یەکێتی ئەوڕوپا بەتایبەتی نەمسا تاونباران سزا بدەن چونکە تاوانباران ناسراون و لەسەرەتای ڕوداوەکە نەمسا ڕولی سەرەکی بینی لە شاردنەوەیان . باشترین وەفاش بۆ خوێنی پاکی شەهیدی سەرکردەو تەواوی شەهیدانی کوردستان تەبایی و یەککڕیزیی و یەکهەڵوێستی …. هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە.
نەمری و سەرفرازی بو شەهیدان .
سەرشۆڕی و مردن بو داگیرکاران و تیرورستان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.