برینەکە دیارە………..
🖊️کوڤان نوزاد
ئەم دوخەی ئێستا هەرێمی کوردستان تێکەوتوە و پێوەی دەنالێتن دیارە هوکارەکەی چیە و کێن و مەبەستیان چیە بو یە ئەوەی لەم ماوەیەدا روویداوە و روودەدات جێگای قبول نیە چونکە هاولاتی لەم بارودوخەدا دەبێتە قوربانی
زۆر جار و لە زۆر شوێن پارتی سازشی لەمافی خویکردووە لەپێنا و دەستکەوتەکانی مللەت و تێک نەچونی بارودوخ و بژێوی خەلک نمونەش زۆرە بو ئەم قسانە
بەلام ئەوەی ئێستا روودەدات کە هوکارەکەی یەکێتی و سەرکردایەتی یەکێتی یە نابێت هەمووکات بەویستی ئەوان بێت و ئەوەی ئەوان بیانەوێ ئەوەبێ چونکە زیانیان زیاترە وەک لە قازانج بو خەلکی
ئێستا کە یەکێتی تومەتبارە بە کوشتنی عەعید هاوکار جاف و دەیانەوێ ئەم تاوانە و گەلێ تاوانی تر پەردەپوش بکرێت یان لەگروپی واتسئاب دەردەچن ئەم نە سیاسەت و نە حوکمرانی یە ئەمە خەلک خاپاندنە نازانم تاکەی ئەمە ئاوات و ئامانجی ئەوان دەبێت بو مەسلەحەت و بەرژەوەندی خویان خەلک و دەستکەوتەکانی مللەت دەکەنە قوربانی .
مەسەلەی سنوورهەرهیج
مەسەلەی نەوت و گازی ئەولا هەرهیج
مەسەلەی پارەی بانکەکان هەرهیج
مەسەلەی کوشتن هەرهیج
مەسەلەی جیندەری هەرهیج
مەسەلەی تالانکردن و رفاندنی خەلک هەرهیج
مەسەلەی بردنە دەرەوەی 21 ملیون دۆلار هەرهیچ
مەسەلەی دزینی 11 ملیون دۆلار لە یەک شەودا هەر هیچ
ئەوان دەیانەوێ ئەوەی ویستیان ئەوەبێ و ئەوەی پێیان خوش بێ بیکەن تەنها ئامانجیان ئەوەیە ئەوەبەدەست بێنن کە بوخویان باشە نەک بو گەل
تو لە حکومەت بی و گلەیی لە حکومەت بکەی دەبێ سەرەتا گلەیی لەخوت بکەی کەتوش بەشێکی لەو حکومەت و دام و دەزگایە نەک بلیێ هیجمان بو نەکراوە
تەبعەن هیجتان بوناکرێ چونکە ئەوەی دێتە لاتان بو گیرفانتانە بو خەلکەکەتان نیە .
دەرچوون لە گروپ و بەشداری نەکردن لە کوبونەوەکان راکردنە لە راستیەکان و خو دزینەوەیە لە چارەسەری کێشەکان
ئەگەر هیج مەکەن مەبنە رێگر لە پێش کەوتنی ولات و چارەسەرکردنی کێشەکان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.