كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه هاووڵاتییان له ڕۆژی 10ی مانگدا ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
كۆمیسیۆن ئاشكرای كرد كه هاووڵاتییان له ڕۆژی ده‌نگداندا له ماوه‌ی 12 كاتژمێر ده‌توانن به ئازادانه و به ئاره‌زووی خۆیان ده‌نگ به هه‌ر كاندیدێك بده‌ن كه خۆیان مه‌به‌ستیانه.
كۆمیسیۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: یه‌كشه‌می داهاتوو پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كۆتایی دێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.