بنەماڵەی بارزانی (ئەرکی قورس و پەیامی پیرۆز)
نووسین: زانا عبدالباقی ستوونی
بنەماڵەی بارزانی هەر لە کونەوە و لەسەرەتاکانی دەستکردن بە خەبات لە پێناو نەتەوە و خاکەکەیان ئامانجیان دەسهەڵاتداری نەبووە بەڵکو بۆ خەباتکردن و خزمەتکردن لە پێناو نەتەوەکەیان دروست بوون، ڕێبازێکیان دانا کە ئێستا ئەو ڕێبازە بە ملیونان ڕێبواری هەیە ئەویش ڕێگای پاراستنی مافی نەتەوەیەکە، گواستنەوەی دەسهەڵات لە نێو بنەماڵەی بارزانی بەتەنیا گواستنەوەی دەسهەڵات و پلە و پوست نییە بەڵکو لە ڕاستیدا ئەوە گواستنەوەی ئەرک و پەیامێکی پیرۆزە، ئەو پەیامەی کە ناوەڕوکەکەی عەقیدەیەکی پاک و ڕاستە، تەمەنی زیاترە لە سەد ساڵ، زیاتر لە سەد ساڵ بەر لە ئێستا (شێخ عەبدالسەلام بارزانی) لە گوندێک بە ناوی بارزان هەڵکەوت کە خواپەرستی و خوشەویستی خاکی کردە بنەمای ڕێبازی بارزان و لەوێوە خەبات دەستی پێ کرد.
(شێخ عبدالسەلام)ـی یەکەم ئەو کەسەبوو کە لەلایەن دەوڵەتانی عوسمانی و سەفەوی و لە ڕێگای هەندێک ئاغای کورد کە بە کرێگیراوی ئەو دەوڵەتانە بوون فشارگەلێکی لێ دەکرا تا بچێتە پاڵیان، بەڵام (شێخ عبدالسەلام) هەر لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی مایەوە و دەستبەرداری بیرو باوەڕەکەی خۆی نەبوو. پاشان (شێخ عبدالسەلامی دووەم) بۆ بە پێشڕەوی ئەو ڕێبازە پیروزە، (شێخ عبدالسلامی دووەم) ئەو کەسەبوو کە داوای لە سوڵتانی عوسمانی کرد دان بە مافە نەتەوەیەکانی گەلی کورددا بنێت و لەو پێناوەدا خەباتێکی زۆڕی کرد، بەڵام بە داخەوە بەهۆی خیانەتێکی چەپەڵانەی چەند کوردێک، شێخ (عبدالسلام بارزانی) کەوتە دەست عوسمانیەکان و لە ساڵی ١٩١٤ لە ویلایەتی موسڵ لە سێدارە درا، لە دوای ئەویش (شێخ ئەحمەدی بارزانی) کە دەکاتە برای (شێخ عبدالسەلامی بارزانی) و ناسراوە بە (خودانێ بارزان) لە سییەکان و چلەکانی سەدەی ڕابردوو، دووجار شۆڕشی لە دژی ئینگلیز و حکومەتی عیڕاقی بەرپا کرد، جاری دووەم پاشەکشەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، لەوێش چووە پاڵ قازی محەمەد و دەستی کرد بە پشتگیری کۆماری کوردستان لە مهاباد،و لەگەڵ هاوەڵەکانی تا دواساتەکان بەرگرییان لەو کۆمارە کرد، بەر لە کوچی دوای (شێخ ئەحمەدی بارزانی) داوا لە (مەلا مستەفا بارزانی) برای دەکات کە لەگەڵ پێشمەرگەکانی بچنە یەکێتی سوڤییەت و (شێخ ئەحمەد)ـیش لەگەڵ خێزانی بارزانییەکان گەڕاییەوە عێراق لە پێناو گەلەکەی و بەبێ هیچ مەرجێک خۆیی ڕادەستی حکومەتی عێراق کردەوە، (مەلا مستەفا بارزانی)ـش لەگەڵ کومەڵە پێشمەرگەیەک خۆیان گەیاندە یەکێتی سوڤیەت، پاش گەڕانەوەی لە ساڵی ١٩٦١ (مەلا مستەفا بارزانی) سەرکێشی بەهێزترین شوڕەشی نەتەوەیی و نیشتیمانی کرد کە شوڕەشی ئەیلولی مەزن بوو، وە لە ١١ی ئازاری ١٩٧٠ بۆ یەکەمین جار حکومەتی عیڕاقی ناچار کرا مل بۆ داواکانی خەڵکی کوردستان بدا و رێککەوتن لەگەڵ بارزانی بکات و دان بە مافی ئوتۆنۆمی بۆ کوردستان بنێت، هەر ئەوەش وای کرد (مەلا مستەفا بارزانی) بە باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد بناسرێت، پاشان (ئیدریس بارزانی) و (مەسعود بارزانی) ئەرکی بەردەوامیدان بەو ڕێبازەیان گرتە ئەستوو، هەردوو کۆڕەکەی (مەلا مستەفای بارزانی) هەر لە تەمەنێکی بچوکەوە چەکیان هەڵگرت و لە بەرامبەر دوژمن وەستانەوە، دەستیان کرد بە خەبات و تێکوشان بەڵام بە داخەوە کە تەمەن زۆڕ ڕێگەی نەدا و (ئیدریس بارزانی) کە کۆڕە گەورەی (مەلا مستەفا بارزانی) بوو زوو کۆچی دوایی کرد و (مەسعود بارزانی) بە تەنیا مایەوە لە گوڕەپانی خەبات، زیاتر لە نیو سەدە پێشمەرگایەتی کرد و لە تەمەنی پێشمەرگایەتیدا (مەسعود بارزانی) چەندین شوڕەش و خەباتی کرد و هەموو هەوڵێکیدا بۆ سەربەخۆیی کوردستان و ئازادی گەلی کورد، ریفراندۆم گەورەترین و دیارترین نمونەی ئەو هەوڵانەی جەنابی سەرۆک بارزانی بوو، حەتمەن ئێستاش دوو کەسایەتی کاریگەری ئەو بنەماڵەیە درێژە پێدەری ئەو ڕێباز و ئەرک و پەیامەن، کە ئەوانیش جەنابی (نێچیرڤان بارزانی) و (مەسڕور بارزانی)ـن، ئەو دوو کەسایەتییە بۆ قوناغی ئێستای نەتەوەی کورد بە گشتی و هەرێم بەتایبەت زۆڕ پێویستن بۆ بە هێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە جیهان و بەرز ڕاگرتنی شکوی نەتەوەی کورد، وە ئامانجی ئەو دوو سەرکردە لاو و لێهاتووەش وەک باب و باپیرانیان ئازادی و سەربەستی گەلی کورد و دروستکردنی دەوڵەتی کوردییە کە ئەوەش خەونی هەموو تاکێکی کوردە.
ئەم نمونانەی کە باسم کردن ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێنن کە بنەماڵەی بارزانی هەرگیز بۆ دەسهەڵات و ئیمتیازات هەوڵییان نەداوە بەڵکو خزمەتکار و پارێزەری مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردن و هەمیشە ڕوڵی کاریگەر دەگێڕن لە چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکان، هەمیشە و بە ماندوو نەناسانە بەردەوامن لەسەر کارکردن بۆ بە دیهێنانی خەونی لە مێژینەی نەتەوەکەمان کە ئازادی و سەربەخۆی و هەبوونی دەوڵەتێکە.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.