بهزاندنی هێڵی سوور
ڕێبوار حهمهلاو شوانی
لە سەرەتاوە دەمەوێت ئاماژە بە راستییەكی حاشاهەلنەگر بكەم ، ئەوە ئەوەیە كە جێگەی پێكەنین و پرسیارە یەكێتی 30 ساڵە هەموو داهاتی سنوورەكان و نێو شارەكانی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە بۆ نێو گیرفانی حیزبەكەی و چەند شەخسێكی دیاریكراو دەرەوات و ئێستاش ،چەواشەكاری و بانگەشەی ئەوە دەكات كە گوایە ناوچەكەیان لە لایەن پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە رووبەڕووی گەمارۆدان بۆتەوە ، وەك ئەوەی كە خەڵكی ئەو دەڤەرە بە ساویڵكە و گەوج بزانێت و خۆڵ بكاتە چاویانەوە و بەم شێوەیە تاڵانكاری و شكست و ریسواییەكانیان بشارنەوە و باوەرێك بۆ خەڵك دروست بكەن .
ناكرێت چیتر دڵی گەلێك كە هەموو تەمەن و خوێن و گیانی لە پێناو ئازادی و سەربەستی و شكۆی خۆی و نیشتمانەكەی بەخشی بێت ، بەڵام ئەمڕۆ بە نامرۆڤانە ترین هەڵسوكەوت و لە جیاتی فەراهەمكردنی ژیانێكی پڕ كامەرانی ئەوا هەر رۆژەوە بە پاساو و بەهانەیەك بیچەوسێنیتەوە و مافەكانی ژێر پێی و بخەیی چونكە ئەوە نەك بەرزاندنی هەموو هێڵە سوورەكانە بەڵكو كارێكی چەپەڵ و قێزەوەنە كە تەنها دوژمنان و نەیارانی پێدڵخۆش دەبێت .
حیزبایەتی بەرتەسك و بەرژوەندییە شەخسییەكان نەك هیچ پەیوەندییەكی بە كورد و كوردستانەوە نییە ،بەڵكو هەندێك جار وەك ئەوەی ئەمڕۆ لە یەكێتی دەبینرێت رەوشێكی ناڵەباری بۆ خەڵكی ئەو دەڤەرانە خولقاندووە و ئامادەش نییە دەستبەردانی ئەو كارە تێكدەرانەیە و هەنگاو بەرەو چارەسەرییان بهاوێژێت ، ئەوە هەڵە گەورە و ستەمكارییەی كە ئەمڕۆ یەكێتی نەك تەنها بەرامبەر بە دەڤەری سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە ئەنجامی دەدات نەك هەر ناڵۆژیكانە نییە ، بەڵكو سیاسەتێكی هەڕەشە و تۆمەتبەخشینەوەو چەواشەكاریی ودرۆی شاخدارنیە كە لە ئێستادا سەركردایەتی یەكێتی دەستیان داوەتێ و زیانی گەورەی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەزاندنی هەموو سنوورەكانە .
لەكاتێكدا ، دەبوایە یەكێتی بە هۆی رووداو و ئەو خیانەتەگەورەیەی كە بووە هۆی لە دەستدانی نیوەی خاكی كوردستان و رادەستكردنی بە داگیركەران بۆ هەتا هەتایەی لە نێو ئاڕەقەی شەرمەزاییدا بمایەتەوە و هەروەها ئێمەش وەك گەلی كورد و بۆ ئەو كەسانەی خیانەت لە گەل و نیشتیمانەكەیان دەكەن دەبوایە هێڵی سورمان هەبوایە بۆ ئەوانەی پەیوەندی نا نیشتیمانی لە گەڵ داگیركەرا دەكەن
دەبوایە ئەوانەی دزی و گەندەڵی بەرامبەر بە نیشتیمانەكەیان دەكەن هێڵی سووریان بۆ دانرابایە، تا ئەمڕۆ بەم شێوەیە و بێ شەڕمانە زمان درێژ و چەواشەكاری نەكەن .
“حیزبایەتی بەرتەسك و بەرژوەندییە شەخسییەكان نەك هیچ پەیوەندییەكی بە كورد و كوردستانەوە نییە”
ئەوەی ئەمرۆ لە یەكێتی دەبینرێت هەنگاوێكی قێزەوەن و پڕ شەرمەزارییە ، چونكە دارشتنی پیلانگێرییەكی دیكە كە بە ئاسانی هەستی پێدەكرێت و دەستی دەرەكی لە پشتەوە مەرام تێیدا خۆپاككردنەوە لە خیانەت و خۆفرۆشیەكانی دوێنێ و ئەمڕۆ و دروستكردنی ئاژاوەگێری و دوركەوتنەوە لە چەمكەكانی پێكەوەیی و قبووڵ نەكردنی رەخنەو سەپاندنی دۆخەكانی قەیران و قۆرخكاری، لەلای هەمووان نابێتە خاوەن سەنگ و شكۆمەندی.
بۆیە، ئێستا ئیتر كاتی ئەوەیە لە پێناو پارێزگاریكردن لە هەموو دەستكەوتەكانی دوێنی و ئێستامان و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە ، بە یاسا و بەڕەچاوگرتنی بەرژوەندییە باڵاكانی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمان هێڵی سوور ڕێگا لەوانە بگرین كە دەیانەوێت ئەزمون و كوردوستانمان ناشیرن بكەن و یانیش ڕەێگە خۆش بكەن بۆ خیانەتێكی تر و خۆفرۆشییەك تر بگرین .
ئەوەی لە خەون و خەیاڵی یەكێتی دا دەبینرێت ، ئەو راستییەكە دەیهەوێت بە تێكەڵ كردنی بابەتەكان و هێنانەكایەی چەواشەكاریەكان كار بۆ لێكترازان و ئاژوەگێری و شێواندنی نێو ماڵی كورد دەكەن ، ناكرێت چیتر بە بەزییەوە بروانیە ئەو جۆرە كەس و لایەنانە كە تەنها خەون بەدیهێنانی حەزە شەخسییەكانیان و مامەڵەكردن بە خوێن و خاك و شكۆی ئەم گەل و نیشتمانە دەبینن .
بۆیە، دەبێت باش ئەو راستییە بزانن كە پارتی هەمیشە بەڕچاوگرتنی بەرژوەندییە باڵاكانی كورد و كوردستان مامەڵەی كردووە ، لە پێناو تەبایی و سەنگی كورد ، ئەم ئەزموونەیە كەخەونی لەمێژینەی گەلی كوردە. ئەگینا هەموو ئەو تۆمەت و چەواشەكارییانەی باڤل ویەكێتەكەی جگە لە ناڕاستگۆزیی هیچی تر ناگەێنێت و لە مێژە هێڵە سوورەكانی بەرزاندووە ..
لە سەرەتاوە دەمهەوێت ئاماژە بە راستییەكی حاشاهەلنەگر بكەم ، ئەوە ئەوەیە كە جێگەی پێكەنین و پرسیارە یەكێتی 30 ساڵە هەموو داهاتی سنوورەكان و نێو شارەكانی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە بۆ نێو گیرفانی حیزبەكەی و چەند شەخسێكی دیاریكراو دەرەوات و ئێستاش ،چەواشەكاری و بانگەشەی ئەوە دەكات كە گوایە ناوچەكەیان لە لایەن پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە رووبەڕووی گەمارۆدان بۆتەوە ، وەك ئەوەی كە خەڵكی ئەو دەڤەرە بە ساویڵكە و گەوج بزانێت و خۆڵ بكاتە چاویانەوە و بەم شێوەیە تاڵانكاری و شكست و ریسواییەكانیان بشارنەوە و باوەرێك بۆ خەڵك دروست بكەن .
ناكرێت چیتر دڵی گەلێك كە هەموو تەمەن و خوێن و گیانی لە پێناو ئازادی و سەربەستی و شكۆی خۆی و نیشتمانەكەی بەخشی بێت ، بەڵام ئەمڕۆ بە نامرۆڤانە ترین هەڵسوكەوت و لە جیاتی فەراهەمكردنی ژیانێكی پڕ كامەرانی ئەوا هەر رۆژەوە بە پاساو و بەهانەیەك بیچەوسێنیتەوە و مافەكانی ژێر پێی و بخەیی چونكە ئەوە نەك بەرزاندنی هەموو هێڵە سوورەكانە بەڵكو كارێكی چەپەڵ و قێزەوەنە كە تەنها دوژمنان و نەیارانی پێدڵخۆش دەبێت .
حیزبایەتی بەرتەسك و بەرژوەندییە شەخسییەكان نەك هیچ پەیوەندییەكی بە كورد و كوردستانەوە نییە ،بەڵكو هەندێك جار وەك ئەوەی ئەمڕۆ لە یەكێتی دەبینرێت رەوشێكی ناڵەباری بۆ خەڵكی ئەو دەڤەرانە خولقاندووە و ئامادەش نییە دەستبەردانی ئەو كارە تێكدەرانەیە و هەنگاو بەرەو چارەسەرییان بهاوێژێت ، ئەوە هەڵە گەورە و ستەمكارییەی كە ئەمڕۆ یەكێتی نەك تەنها بەرامبەر بە دەڤەری سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە ئەنجامی دەدات نەك هەر ناڵۆژیكانە نییە ، بەڵكو سیاسەتێكی هەڕەشە و تۆمەتبەخشینەوەو چەواشەكاریی ودرۆی شاخدارنیە كە لە ئێستادا سەركردایەتی یەكێتی دەستیان داوەتێ و زیانی گەورەی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەزاندنی هەموو سنوورەكانە .
لەكاتێكدا ، دەبوایە یەكێتی بە هۆی رووداو و ئەو خیانەتەگەورەیەی كە بووە هۆی لە دەستدانی نیوەی خاكی كوردستان و رادەستكردنی بە داگیركەران بۆ هەتا هەتایەی لە نێو ئاڕەقەی شەرمەزاییدا بمایەتەوە و هەروەها ئێمەش وەك گەلی كورد و بۆ ئەو كەسانەی خیانەت لە گەل و نیشتیمانەكەیان دەكەن دەبوایە هێڵی سورمان هەبوایە بۆ ئەوانەی پەیوەندی نا نیشتیمانی لە گەڵ داگیركەرا دەكەن
دەبوایە ئەوانەی دزی و گەندەڵی بەرامبەر بە نیشتیمانەكەیان دەكەن هێڵی سووریان بۆ دانرابایە، تا ئەمڕۆ بەم شێوەیە و بێ شەڕمانە زمان درێژ و چەواشەكاری نەكەن .
ئەوەی ئەمرۆ لە یەكێتی دەبینرێت هەنگاوێكی قێزەوەن و پڕ شەرمەزارییە ، چونكە دارشتنی پیلانگێرییەكی دیكە كە بە ئاسانی هەستی پێدەكرێت و دەستی دەرەكی لە پشتەوە مەرام تێیدا خۆپاككردنەوە لە خیانەت و خۆفرۆشیەكانی دوێنێ و ئەمڕۆ و دروستكردنی ئاژاوەگێری و دوركەوتنەوە لە چەمكەكانی پێكەوەیی و قبووڵ نەكردنی رەخنەو سەپاندنی دۆخەكانی قەیران و قۆرخكاری، لەلای هەمووان نابێتە خاوەن سەنگ و شكۆمەندی.
بۆیە، ئێستا ئیتر كاتی ئەوەیە لە پێناو پارێزگاریكردن لە هەموو دەستكەوتەكانی دوێنی و ئێستامان و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە ، بە یاسا و بەڕەچاوگرتنی بەرژوەندییە باڵاكانی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمان هێڵی سوور ڕێگا لەوانە بگرین كە دەیانەوێت ئەزمون و كوردوستانمان ناشیرن بكەن و یانیش ڕەێگە خۆش بكەن بۆ خیانەتێكی تر و خۆفرۆشییەك تر بگرین .
ئەوەی لە خەون و خەیاڵی یەكێتی دا دەبینرێت ، ئەو راستییەكە دەیهەوێت بە تێكەڵ كردنی بابەتەكان و هێنانەكایەی چەواشەكاریەكان كار بۆ لێكترازان و ئاژوەگێری و شێواندنی نێو ماڵی كورد دەكەن ، ناكرێت چیتر بە بەزییەوە بروانیە ئەو جۆرە كەس و لایەنانە كە تەنها خەون بەدیهێنانی حەزە شەخسییەكانیان و مامەڵەكردن بە خوێن و خاك و شكۆی ئەم گەل و نیشتمانە دەبینن .
بۆیە، دەبێت باش ئەو راستییە بزانن كە پارتی هەمیشە بەڕچاوگرتنی بەرژوەندییە باڵاكانی كورد و كوردستان مامەڵەی كردووە ، لە پێناو تەبایی و سەنگی كورد ، ئەگینا هەموو ئەو تۆمەمت و چەواشەكارییانەی باڤل ویەكێتەكەی
هەرێمی كوردستان پێویستی بەیەك ریزی یەك دەنگیە, بێدەنگی سەركردایەتی پارتی لەپایی تۆمەت و چەشەكاریەكانی پاڤڵ و سەركردایەتی یەكێتی, ئەوە ناگەیەنێت كەڕاستن, بەڵكو لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و تێكنەچوونی ئەم ئەزموونەیە كەخەونی لەمێژیینەی كوردە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.