به‌هێزترین چه‌ك ته‌بایی نێوماڵی كوردستانه
ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ئێمه نهتهوهیهكیین ده‌یان ساڵه له پێناو رزگاربوون له ژێرده‌ستی و چه‌پۆكی داگیركه‌ران و دوژمنانی كورد وكوردستان خوێن و گیانمان ده‌به‌خشین بۆچی ده‌بێت له ده‌رفه‌ت و كاته گونجاو وهه‌ستیاره‌كاندا له پێناو به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزبی و ڕق ههڵطرتن له یه‌كتر هه‌موو خه‌بات و شازی و قوربانیدان و مێژوویی پڕ سهوهریمان نادیده بگرین و ئه‌وه‌ی كه دوژمن پێی خۆشه یه‌كتر شكاندنی كورد و خوێنی یه‌ك ڕشتن و ناشیرینكردنی یه‌كتر، به‌ڵام جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه كه دوای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته جهڕگبرانهی كه نه‌یارانمان به سه‌ر ئێمه‌یان هێنا په‌ند وانه‌مان له رابردوومان وهڕنهگڕت و زۆر ده‌رفه‌تی زێرین وگرنگ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌وڵه‌تبوون هاتنه پێشه‌وه به‌ڵام ئه‌و ڕق هه‌ڵگرتنه له یه‌كتریی و فێڵبازی وپیلانی دوژمنان لێكترازان و په‌رتبوونی نه‌ته‌وه‌ییی كوردی لێكهوتهوه به شێوه‌یه‌ك هه‌ر كاتێك له ئامانج و ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن نزیكبووینهوه ئه‌وا ناحه‌زان به دروستكردنی ناكۆكیی ئه‌و دهرفهتایان له بار ده‌برد .
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت باردوخێكی هه‌ستیاری ناوچه‌كه و جیهانه كه رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه و گرفتی سهڕهكیی بووه‌ته‌وه بۆ ئێمه‌ی كوردیش كه خاوه‌ن دۆزێكی رهوایین له پێناویدا به‌رده‌وامین له تێكۆشان و پێوستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتمان و پارێزگاریكردن لێیان به یه‌كده‌نگ و یه‌كریزی پارێزگاری له بوونمان وشووناسمان و ده‌ستكه‌وته‌كانی دوێنی و ئه‌مڕۆمان هه‌نگاویی رژد بۆ ته‌بایی بهاوێژین .
بۆیه ،هەر گەلێك شكۆ و سەركەوتن بەدەست دەهێنێت، تەبایی ئەو چەكە كاریگەر و بەهێزە بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین لە دووژمنان، هەموو تاكێكی كورد لە سەرانسەری جیهان چاوی لەو دەستكەوتانەیە كە لە هەرێمی كوردستان كە بەدیهاتوون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بە هەزاران رۆڵەی ئەو نیشتمانە گیانی خۆی فیدا كردووە، دەبێت خەڵكی كوردستان و لایەنەكان هەوڵی یەكریزی بدەن و بەرژەوەندییەكان بەڵاوە بنێنن، بۆ ئەوەی چیتر دووژمنان و ناحەزانی گەلەكەمان سوود لەو درزە نەبینن كە بەدرێژای چەندین ساڵە بوونی هەیە و نەتوانراوە درزەكە بگیرێت،
هەر بۆیە، ئەوەی بینراوە و دەبینرێت ئەو راستییەیە كە ، مێژووی پەرتەوازەی نێو ماڵی كورد ئێستا نییە، ئەوەش هۆكاربووە نەبین بە خاوەن دەوڵەتی خۆمان و بەهۆی پەرتەوازەیی هەمیشە مەترسی لەسەرمان هەبووە، لەبەر ئەوەی بەردەوام ناكۆكی هەیە، هەرگیز نەبووە لە وێستگەیەكدا یەكڕیزبین و پێكەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەكان ببینەوە و دەرفەتەكان لەبەرژەوەندی خۆمان بقۆزینەوە، هەموو كاتیش پەرتەوازەیی سەركردایەتییەكەمان ڕەنگدانەوەی لەسەر كۆمەڵگەكەمان هەبووە و دووژمنانی گەلەكەمان توانیویانە سوودی گەورە لەو لێكترازانەمان وەرگرن و لەو ڕێگەیەوە گورزی گەورەمان لێ بوەشێنن، بۆ ئەمەش نموونەی زۆر لەبەر دەست هەن ئەگەر چاوێكی خێرا بە مێژووی وێستگەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەكەماندا بخشێنینەوە دەبینین، زۆربەی ئەو دەسكەوتانەی كە بەدەستمان هێناون لە كاتێكدا بووە كە یەكڕیزبووین و بە پێچەوانەشەوە ئەو دەرفەتانەی كە لە دەستمان چوون لەوكاتەدا بووە كە لێكترازاوین، پێویستە لە هەموو كاتێك زیاتر یەكڕیزبین و پێكەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەو ستەم و تاوانكارییەك ببینەوە كە لێمان دەكرێت، زۆربەی ئەو دەسكەوتانەی كە بەدەستمان هێناون لە كاتێكدا بووە كە یەكڕیزبووین و بە پێچەوانەشەوە ئەو دەرفەتانەی كە لە دەستمان چوون لەوكاتەدا بووە كە لێكترازاوین، پێویستە لە هەموو كاتێك زیاتر یەكڕیزبین و پێكەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەو ستەم و تاوانكارییەك ببینەوە كە لێمان دەكرێت، بۆیە پێویستە هێزولایەنە كوردستانییەكان سەرەتا پلانێكی تۆكمە و درێژ خایەن واتە ماستەر پلانێكی هەمە رەهەندی سیاسی توكمە و بەهێز لە نێوان خۆیان دابڕێژن و دواتر لەسەر یەك بەیەكی خاڵەكانی ئەم ماستەر پلانە رێككەوتنی ژیرانەیان هەبێت، كاتی ئەوەیە كە هێزولایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئەرك و بەرپرسیاریەتی مێژوویی هەڵبگرن
هه‌روه‌ها پێوست كۆمهڵطهی كوردستان له هه‌موو ڕوویكهوه به‌تایبه‌ت له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیی و په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی و سیاسییه‌وه زه‌مینه‌ی یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی كه هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كریزیی نێوماڵی كوردستانه و ئینجا زیاتر خۆمان له رووی چۆنێیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕه مه‌ترسیداره‌كه‌ی نه‌یاران كه ته‌كنۆلۆژیان و میدیاییه كه كاریگه‌ری زۆری له سه‌ر هه‌سته نیشتمانی و نه‌ته‌وییه‌كان هه‌یه ببینه‌وه تا دوژمنان چیتر نه‌توانن ئه‌وه‌ی كه به تۆپ و تانك و كیمیاباران و ئه‌نفال و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ نه‌یانتوانیی ئه‌و ته‌كنۆلۆژیان مه‌ڕامه شوومه‌كانیان كه لاوازكردنی باوه‌ری كوردایه‌تی و ته‌باییه به‌ده‌ست بێنن .
ئه‌وه‌ی به‌دڕێژایی مێژوو له‌مپه‌ر بوونه له به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان ڕۆحیی ناته‌بایی بووه ، بۆ ئێستاشدا له پێناو سه‌نگ و پێگه‌ی به‌هێزی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی پڕ ئومێد و خۆ بههێزكردنمان به‌رامبه‌ر نه‌یارانی كورد له عێراقێكی ئاڵۆز وناوچهیهكی پڕ ململانێ ته‌بایی نێو ماڵی كوردستانییه .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.