به‌یه‌كڕیزی و ته‌بایی و یەکهەڵوێستیمان هه‌موو پیلانه‌كانی داگیرکەران و ناحەزان تێك ده‌شكێنین….


وەلید محەمەد


پرسی گەلی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی توند و مه‌ترسیداری له‌سه‌ره‌ ، ئه‌وه‌ به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئەوروپا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی جیهانی كه‌گەلەکەمان به‌شێك بوو لێی ، په‌لاماری گه‌له‌كه‌مان ده‌درێ له‌هەرێمی كوردستان . هیچ ووڵاتێك و هێزێك دەنگی لێوه‌ نایه‌ت ، ئیدی ده‌بێ ئه‌وه‌ ببێته‌ په‌ند و عیبره‌ت بۆ گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی کوردستان ، تاكه‌ ڕێگا و ده‌رمانی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای گه‌لی تێکۆشەری کوردستان، یه‌كڕیزیی و ته‌بایی و یه‌كگوتاری و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ … ئێستا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی وه‌كو ئاو و خۆراك و هه‌وا ( ته‌بایی و برایه‌تی و یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ، پێوێسته‌ ) . پێوێستی ئه‌و قۆناغه‌ و هه‌موو قۆناغه‌كان ، ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ه‌ ..
به‌به‌رچاوی هاوپه‌یمانان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێودەوڵەتی و یه‌كێتی ئەوروپا گه‌له‌كه‌مان كۆمه‌ڵكوژ و بۆردومان ده‌كرێ ، هیچ ووڵاتێكیش له‌سه‌ر گەلی کوردستان نایه‌نه‌ جواب و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر پرسی گەلی کوردستان کەڕبووە . لێكترازان و ناتەبایی ماڵی كوردان وێران ده‌كات و پرسه‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات .. بۆیە هەرچی زووە دەبێت هەنگاو بۆ تەبایی و یەکهەڵوێستی بنێین.
بەڵێ بۆ یەکێتی و تەبایی یەکڕیزی گەلەکەمان
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان
نا بۆ لێکترازان و پەرتەوازەیی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.