زێ بادینان
له به‌ریتانیا ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه
پۆلیسی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئۆتۆمبێڵێك له شاری لێڤه‌رپوول له باكووری ڕۆژئاوای به‌ریتانیا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس ڕایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێكمان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئافره‌تانی سه‌نته‌ری شاری لێڤه‌رپوول پێ گه‌یشت، به‌داخه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی تریش بریندار بووه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له هۆكاری ته‌قینه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه و ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا ته‌قینه‌وه‌كه كارێكی تیرۆریستی بووه یان ڕووداوێك.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.