بومەلەرزەیەك بەهێز باشووری ئێرانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەك بەهێز باشووری ئێرانی هەژاند و هێشتا زیانەكانی نەزانراوە .

ئاژانسی مهری ئێران بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە كاتژمێر 4:45 خولەك و 21 چركە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.2 پلەی ڕێختەر باشووری ئێرانی هەژاند، كە چەقەكەی 95 كیلۆمەتر لەشاری بوشەهرەوە دوور بووە.

لە هەواڵەكەی ئاژانسی مهری ئێران دا هاتووە، تیمەكانی بەرگری شارستانی و تیمە تایبەتمەندەكان گەیشتونەتە شوێنی بوومەلەرزەكە و هێشتا زیانەكانی نەزانراوە .

هاوكات کەمێک پێش ئیستا بوومەلەرزەیەک رانیە و دەوروبەری هەژاند و هاووڵاتییان هەستیان پێکرد و هێشتا گوڕ و زیانەكانی نەزانراوە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.