بوچی تەنها پارتی و بارزانی لە سەنگەری کوردایەتی دان ؟

نەوزاد محمد

پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو پارتێکی کوردستانی جەماوەری نەتەوەیی، پڕ باوەر بە دۆزی نەتەوەی کورد و مافە ڕەواکانی، پابەند بە پڕەنسیبەکانی خەباتی ڕاستەقینە و ئامادە بوون بۆ قوربانی دان و خۆ بەخت کردن لە پێناوی گەلی کورد و خاکی کوردستان و گەیشتن بە ئامانجەکان، هەروەها باوەری بە بنەماکانی دیموکراسی و ئاشتی و برایەتی و پێگەوە ژیان و مافی گەلان لە بڕیار دان.

لە لایەکی ترەوە، ماڵباتی بارزانی و تەریقەتی شێخانی بارزان، وەکو لانەی کوردایەتی و نەتەوایەتی و روحی بەرگری کردن، جگە لەوەی کە بارزان مەزارگەیەکی ئاینی بووە هەروەها شوێنی لێ قەوماوان و کۆ کەرەوەی تەواوی نەتەوەو کەمنەتەوەو ئاینەکان بووە، پەیامی ئاینی و ئاشتی و پێکەوە ژیان و برایەتی و ژینگە پارێزی، لە پەیامە هەرە گرنگەکان بوونە و قوتابخانەی نەتەوایەتی لەسەر ئەم بنچینانە دامەزراوە.

گومان لەوەدا نیە کە ئەم هەردوو پێکهاتە نەتەوەیی و سیاسیە بونەتە سەرچاوەی قوتایخانەیەکی نەتەوایەتی و کوردایەتی بۆ گەلی کورد، زیاتر لە سەدەیەک بە هەزاران قوتابی لەم قوتابخانەیە دەرچوونە و شەرەفی ئەوەیان پێ بەخشراوە لە ناو سەنگەری ڕاستەقینەی کوردایەتی دا خزمەت بکەن.

هەر بۆیە بەردەوام، پارتی و بارزانی لە رێزی پێشەوەی خەبات دا بوونە و بۆ ساتێکیش سەنگەریان بۆ دوژمن چۆل نەرکردووە و سازشیان لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان نەکڕدووە ئەگەر قوربانیشی لێ کەوتبێتەوە، هەمیشە خاوەن ئیرادە و بڕیار بوونە.

باسی ویستگەکانی مێژوو ناکەم بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیانە، چونکە نەوەی ئێستا ئەوەندە پەرۆشی مێژوو نیە بە داخەوە، بۆیە لە شەری دژی تیرۆریستانی داعش و تا ئێستا دەکەمە نمونە و بەڵگە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەری داعش لە ساڵی ٢٠١٤، کە پیلانێکی ناوچەیی بو لە دژی هەرێمی کوردستان، لە تەواوی هێڵەکانی بەرگری دا، جگە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەکو هێزێکی فەرمی کە زۆرینەی هەر لە پارتی بو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەواوی پێشمەرگە و کادیر و لایەنگران و جەماوەرەکەیەوە کەوتنە سەنگەر بۆ بەرگری کردن لە خاکی کوردستان، خودی جەنابی سەرۆک بارزانی و تەواوی ئەندامانی ماڵی بارزان لە سەنگەرەکانی پێشەوە بوون و شەڕی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانیان دەکرد و لە کاتی خۆیدا زۆر نموونەمان بینی.

بۆیە پارتی قوربانیێکی زۆری دا، چونکە زۆربەی کاتەکان، تەنها خۆی لە سەنگەری بەرگری دا بوو.

دوای شەری داعش، بینیمان بەرامبەر پیلانەکانی لایەنە عەرەبیە عیراقیەکان و بە تاییەت شیعەکان کە ئەجندای دەرەکی یان جێ بە جێ دەکرد لە دژی هەرێمی کوردستان و مافەکانی، کە پارتی چۆن کەوتەوە سەنگەر، چ لە ڕێگای کوتلەی پەرلەمانی لە بەغدا، یان وەکو حکومەتی هەرێم، بە تایبەتیش ڕۆڵی جەنابی سەڕۆک بارزانی لە بەڕگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و تا ئێستا لە هەمان سەنگەر دان.

کە چی لایەنەکانی تری کوردستانی تەنها خەریکی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بوون، دەستیان کردنە ناو دەستی دوژمن لە سیخوری کردن و خاک فرۆشتن و پیلانگێڕی و هەوڵی نانەوەی ئاژاوەی ناوخۆیی و هەڵمەتەکانی چەواشەکاری، کە بە تەواوی ببونە بەشێک لە ئەجندای دوژمنان لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و شاراوەش نیە تا ئەمڕۆش بەردەوامن.

هێرشەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش لە سنوری مەخمور و دەوروبەری، سەلمێنەری هەمان ئەم ڕاستیانەن، بەڵگەش ئەوە هەموومان بە چاوی خۆمان دەبینین چۆن پێشمەرگەی پارتی لە سەنگەر دایە و قوربانی دەدات، چۆن ماڵباتی بارزانی بە هانای خەڵکەوە دەچن و کەوتنە سەنگەری و ئامادەن خۆیان بەخت بکەن لە پێناو پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان.

ئەوە کە لە هەمان کاتدا ئەوانی تر دەستیان کردۆتە ناو دەستی گروپەکانی تر کە هەر خۆیان پاڵپشت و هاندەری داعشن بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان لە ناوچەکە و لە بنەڕەت دا درێژە پێدەری خیانەتی ١٦ی ئوکتۆبەرە، خائینەکان چۆن کەوتونەتە چەواشەکاری بۆ پەردە بۆش کردنی خیانەتەکانیان.

ئەوەیە ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرە کە دەبێ هەموو تاکێکی کورد لێی ئاگادار بێت و بیزانێت، هەروەها دەبێ بزانرێت جیاوازیەکە چەندە و چۆنە لە نێوان قوتابخانەی نەتەوایەتی و پارتایەتی و قوتابخانەکانی تری جاشایەتی و خۆ فرۆشی.

ئەو کات بە لێکدانەوەیەکی ویژدانانە و کورد پەروەرانە، ئەگەنە ئەو ڕاستیە کە ئەمڕۆ تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی ماڵباتی بارزانی، هەڵگری پەیامی نەتەوایەتین و لە سەنگەری پێشەوەی کوردایەتی دان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.