بوەستە بیركردنەوەكانت بگوڕە

لانە محەمەد

ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان و دەستپێکردنی 16 ڕۆژی چالاکی دژی توندوتیژیی جێندەریی، ئەوەمان بیر دێتەوە کە توندوتیژیی جێندەری زیان بە تەندروستی و خۆشگوزەرانی ژنان و کچان دەگەیەنێت.

بە پێی دوایین داتاکان، لە جیهاندا، بە لایەنی کەمەوە 1 کەس لە هەر 3 کچ و ژنێکی تەمەن 15 ساڵ و گەورەتر، یەکجار لە تەمەنیاندا تووشی توندوتیژی جەستەیی یان سێکسی بوون، ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە ئاستی توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە نەگۆڕیی ماوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیی توندوتیژی لەسەر ژنان و کچان لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا زیاتر کرد.

لە عێراق، حکومەت و لایەنە ناوخۆییەکان بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری بۆ ڕزگاربووان، لەوانە دەستگەیشتن بە چاودێری تەندروستی، بەڕێوەبردنی کەیسی ڕزگاربووان و یارمەتی یاسایی. بەڵام هێشتا، پێویستە زیاتر ئەنجام بدرێت.

توندوتیژیی جێندەری بە نایەکسانی زیان بە ژنان و کچان دەگەیەنێت بەهۆی بێدەسەڵاتیی سیاسی و کۆمەڵایەتییان بە جیاوازیی لەگەڵ پیاوان و ئەو جیاکارییەی بەرامبەر ژنان دەکرێت بۆ چوونە ناو بازاڕی کار. هەروەها ئاوارە ناوخۆییەکان و ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان، پەنابەرانی سوریی و ئەوانی دیکەش ڕووبەڕووی زیادبوونی مەترسییەکانی توندوتیژی سێکسی و چەوساندنەوە دەبنەوە.

ئێمە داوا لە پەرلەمان دەکەین کە یاسای دژی توندوتیژی خێزانی پەسەند بکات بە مەبەستی باشترکردنی وەڵامی دادوەریی بۆ جێبەجێکردنی کەیسەکانی توندوتیژیی جێندەری و دڵنیابوون لەوەی کە تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. ڕزگاربووانی توندوتیژی پێویستیان بە ژینگەیەکی پارێزراو و ئارام هەیە بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی بکەن و بەهێز بن بۆ سەرکەوتن بەسەر ناخۆشییەکانیاندا.

بەرەنگاربوونەوەی پاراستنی ئەنجامدەران، دابین کردنی چاودێریی بۆ ڕزگاربووەکان، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕزگاربووان، بەهێزکردنی ئابووریی ژنان لە ڕێگەی ڕەخساندنی هەلی کار و هاندانی شێوازی کلتوریی هەستیار بۆ گۆڕانی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری پۆزەتیڤی پیاوان و کوڕان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی هەلومەرج بۆ ژنان و کچان بۆ بەشداریکردن هەموو کایەکانی ژیان دوور لە توندوتیژی و گێچەڵکردن، لەوانەش لە شوێنی کاردا. بەشداری پێکردنی کوڕان و پیاوان وەک هاوپەیمانێک بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژیی جێندەری بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی سەلامەتتر بۆ ژنان و کچان پێویستە یەکسان بێت بە بەشداری ژنان و کچان خۆیان.

پێویستە هەمووان پێکەوە لە دژی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژی ژنان و کچان لە عێراق کار بکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵە هاوبەشەکانمان بۆ پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 1325 ی ئەنجومەنی ئاسایش کە داکۆکی لە بەشداری سیاسی ژنان و پاراستنی ژنان و کچان لە توندوتیژیی جێندەری دەکات.

نەبوونی توندوتیژی یارمەتی ژنان و کچان دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجە پەروەردەیی و پیشەییەکانیان؛ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری، بنیادنانی پیشەکانیان و بەشداری کردنیان لە گەشەسەندنی کۆمەڵگە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.