وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، چاپکردنی کۆبوونی خۆراکی مانگانەی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی بەشێوەی ئەلیکترۆنی لەزووترین کاتدا تەواودەبێت.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانی بڵاویکردەوە، ”وەزارەتەکەیان لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی و بەسەرپەرشتی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگەی پلاندانان کاریکردووە لەسەر پڕۆژەیەك بۆ ئەوەی کوبوونی ئەو کەسانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بکرێت بە ئەلیکترۆنی و لەو رێگەیەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرگرن.
باسی لەوەشکردووە، کۆبوونەکە دەکرێتە کارتێك و ژمارەی نهێنی لەسەرە و بە مۆبایلیش ئەو کەسە دەتوانێت ماددە خۆراکیەکانی مانگانەی ببینێت و لەکاتی هاتنیدا ئاگاداردەکرێنەوە و دەتوانن وەریگرن.
ئەوەشی خستوتەڕوو، سودمەندانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکانی ئەنبار و زیقار و دیوانیە و میسان و نەجەف و کەرکوک و دیالە و نەینەوا کۆبوونەکەیان دەبێتە ئەلیکترۆنی و دواتریش بەتێپەڕبوونی کات کوبوونی هاوڵاتیانیش دەکرێتە هەمان سیستم.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.