بۆپاراستنی منداڵ لەنەخۆشی وپەتای وەرزی چی بکەین؟

بۆپاراستنی منداڵ لەنەخۆشی وپەتای وەرزی چی بکەین؟

1.کوتان: باشترین ڕێگەی بەهێزکردنی بەرگری لەشە دژی جۆرهانەخۆشی.
2.خۆراک: خۆراکی سروشتی، جۆراوجۆرو سوودبەخش و دوورکەوتنەوە لەشیرینی وسوێری وچەوری زیادە.
3.شێوازی ژیان: وەرزشکردن، زووخەوتنی شەوان وباش خەوتن،لێدانی تیشکی خۆرو پێدانی خۆشەویستی.
4.پاک وخاوێنی : لەشۆردنی دەست وهەمووپاک وخاوێنیەک باشترین یارمەتی دەری بەرگری جەستەن.
5.خۆرراکی وەرزی: وەک مزرەمەنی وجۆرەها میوەی ترزۆربەسوودن.
6.شێداری: دەبێ جەستەی منداڵ لەووشک بوونەوە بپارێزرێ.
7.سەردانی پزیشک: لەکاتی گومان لە منداڵ یان دەرکەوتنی نیشانەو زاڵ نەبوون بەسەریدا.

د.محمد حسن
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.