بۆچی دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم؟

بۆچی دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم؟

نەوزاد محەمەد

هەڵبژاردن وەکو پرۆسەیەک لە چوارچێوەی بنەما دیموکراسیەکاندا، دەستهەڵات بە تاک دەبەخشێت کە ئازادانە ئەو لایەنە هەڵبژێرێت کە دەنگی پێ بدات و لە نوێنەری خۆی دەست نیشان بکات.

لەم ڕوانەکەیەشەوە تاک دەبێ زۆر هوشیارانە و بە پێی هەندێک بنەما و دروست بوونی قەناعەتی تەواو لایەن و نوێنەری خۆی دەست نیشان بکات.

وەکو هاووڵاتێەکی کورد لە هەرێمی کوردستان، دەتوانم بە دوو ئاراستەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بدومەوە کە بۆ دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن؟..

یەکەم: من وەکو هاووڵاتێەکی کوردی بێ لایەن، بەڵام دڵسۆز بۆ گەل و نشتیمان.
بۆ ئەوەی بتوانم بە قەناعەتەوە حزبێک دەست نیشان بکەم تا دەنگی پێ بدەم، پشت بە چەند بنەمایەک دەبەستم، وەکو:-
١- سەیری مێژووی حزبەکان دەکەم، کەی و لە چ قۆناغێکی خەبات دا دامەزراون و تەمەنی خەباتیان چەندە و چۆنە؟.
٢- سەیری پەیڕەو و پڕۆگرامی حزباکان دەکەم، کامیان زیاتر پرنسیبە نەتەوەییەکان لە خۆ دەگریت و خەبات بۆ بە دی هێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد دەکات؟.
٣- سەیری خەباتی حزبەکان دەکەم، ئایە لە کاتی تەنگانە دا لە سەنگەری گەل دا بوونە و قوربانیان داوە، یان خۆیان لە بەرپرسیارتی دزیوەتەوە؟.
٤- سەیری سیاسەتی حزبەکان دەکەم، ئایە داکوکیکار بوونە لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کورد و پێگیر بوونە بە پرەنسیبە نەتەوەییەکان، یان سازشیان لەسەر مافەکان کردووە بۆ بەرژەوەندی بەرتەسکی خۆیان؟.
٥- سەیری ئەدای حزبەکان دەکەم لە ماوەی ٣٠ ساڵی حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان، کام حزب لە پەرلەمان و حکومەت زیاتر لە خزمەتیان بە هەرێمی کوردستان.
٦- ئەو خاڵەی زۆریش گرنگە، بایەتی خیانەت و دەست تێوەکڵان لەگەڵ دوژمنان، ئەم خاڵە سەلمێنەری زۆر لە ڕاستیەکانە و لە دواسات دا قەناعەت لای تاکی کورد دروست دەکات!.
٦- لەوانیە چەند پرسیاری تریش لای تاکی کورد دروست ببێت بە پێی دید و ئاستی هوشیاری و بە دوای وەڵام بگەڕێت تا بگاتە قەناعەتی تەواو.
بە قەناعەوە و لە وەڵامی ئەم پرسارانەدا، تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان کۆکەرەوەی وەڵامە ئەرینیەکانە و ئۆکەی بە دەست دێنیت.

دووەم: من وەکو ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆچی من پارتیم هەڵبژاردووە کە لە سەنگەری ئەو حزبە دا خەباتی سیاسی بکەم و ئامادەبم بەردەوام کاری بۆ بکەم و قوربانی بۆ بدەم و گومانیش لەوەدا نیە کە دەنگیشم هەر بۆ پارتی یە؟.
لەم ڕوانگەیەشەوە پشت بە چەند بنەمایەک دەبەستم، وەکو:-
١- قەناعەتم بە پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتی، کە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی جەماوەری نەتەوەیی ڕاستەقینەیە و خەبات بۆ بەدی هێنانی ئامانجە دور و نزیکەکانی گەلی کورد دەکات.
٢- قەناعەتم بە پرەنسبەکانی کاری پارتیایەتی، چ لە ناوخۆی حزب، یان لەسەر ئاستی پەیەوەندییەکان و سیاسەتی دەرەوەی حزب.
٣- قەناعەتم بە خەبات و قوربانی دانی پارتی، کە لە پێناو بە دی هێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد دا بووە.
٤- قەناعەتم بە دڵسۆزی و لێهاتوویی سەرکردایەتی پارتی.
٥- قەناعەتم بە بناغەی جەماوەری پارتی، کە سەلمێنەری هێزی پارتی و خەباتە ڕاستەقینەکەیەتی.
٦- قەناعەتم لەوەی کە پارتی بەرگریکاری ڕاستەقینەیە لە مافەکانی گەلی کورد و هیچ کاتیش ئامادە نەبووە سازش لەسەر ئەو مافانە بکات و چۆن لە رابردوو قوربانی بۆ داوە ئامادەشە لە ئایندەش قوربانی بۆ بدات.

کە واتا بە هەردوو ئاراستە و لێکدانەوەی دوو هزر و بیری جیاواز، ئەنجامەکە یەک بووە، ئەویش کە پارتی دیموکراتی کوردستان نوینەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە و دادکوکیکاری سەرسەختی مافەکانیەتی.
بۆیە من وەکو تاکێکی دڵسوزی ئەم گەلە دەبێ بە قەناعەت و ویژدانەوە دەنگم بۆ پارتی بێت و ئەو باوەرەم لا دروست بوبێت کە پارتی لە پێناو بە دی هێنانی ئامانجەکان و سەرفیرازی گەلی کورد خەبات دەکات و تێدەکۆشێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.