بۆچی عێراق سوورە لەسەر دژایەتی كردنی دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستان و چاوی لە بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستانە ؟!
جێـــگر واحـــید
لەكاتێكدا عێراق داوای دەكرد هەرێمی كوردستان نەوت رادەست بكا و پابەندی رێككەوتنەكان بێت، ئەوكاتە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكەین،
لەو كاتەدا رێكەوتن لە ئاستێكی بالادا كراو هەرێم بە هەموو مەرجێك رازیبوو بەس بۆ ئەوەی قووتی خەڵك بە سیاسی نەكرێت و مووچە لە كاتی خۆی دا بێت، بەڵام تا ئێستە بەغدا پابەندبوونی خۆی بە یاسای بودجە و رێككەوتنەكان نیشان نەداوە و هەموو مانگێك كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درۆست دەكات و دەبێت مووچە خۆر چاوەرێی ئەوەبێت ئایە ئەم مانگە دێت یاخۆت نە،ئەمە هەوڵی شكستهێنانە بە قەوارەی هەرێم،
رووخساری سیاسیی عێراق بەردەوام رووخسارێكی پڕ لە قین و چاوپێهەڵنەهاتنە بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لە دوای سەرەدانی مەسرور بارزانی و ئەم پشتگیریە بەهێزەی ئەمریكا بۆ قەوارەی هەرێم كە باش دەزانن لە ئایندەیەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی وزە لە ناوچەکەداو پێگەیەكی بەهێزی درۆست كردووە بۆ هەرێمی كوردستان،
هەر خۆی عێراق هەمیشە چاوی لەوەیە پەنا بۆ سزادانی هەرێم ببات سەرەڕای هەموو رێكارە یاساییەكانی هەرێم بەرانبەر بە حكوومەتی بەغدا، بەردەوام بەبێ هۆكار بیانووی یاسایی و تەكنیكی لە راپۆرتەكانی لیژنەی باڵای هەرێمەوە دەدۆزنەوە.بۆیە پەرلەمانتار و وەزیر و كاربەدەستانی حكوومەتی عێراقی ئەو شەڕە لە پێناو لاوازكردنی هەرێم دەكەن، ئەمەش یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی دواخستنی رەوانەكردنی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان،
لە داهاتوو بەتایبەت كە پێش هەڵبژاردنەو هەڵبژاردنەكان نزیكن دەبێت زیاتر چاوەرێی دژایەتیكردنی عێراق بین بەرامبەر هەرێمی كوردستان،چونكە هەمیشە لای سیاسیە عێراقیەكان وا باوە كێ زیاتر دژایەتی هەرێم بكات زیاتر سوزو سرنجی خەڵك بۆ لای خۆی رادەكێشێت.
بەلام جێگای سەر سوڕمانە بۆچی خەڵکانێك و چەند لایەنێکی سیاسی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لەم رێكەوتنانەی نەوت و گاز وەلە ئێستاوە ترسیان لێ نیشتووەو هەمیشە دەمیان بە خراپە دەجۆلێت، بەردەوام لە بەرژەوەندی عێراق قسە دەكەن،
بەلام ئەوانیش نا حەقیان نییە
چونكە دەزانن كە هەموو كار و هەوڵە گرنگ و پڕبایەخ و ستراتیجییەكان لایەن پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ قەوارەی هەرێم كراوە و دەكرێت، بۆیە بەشی زۆری شانازیی بوونی ئەم قەوارەیەی كە ئێستە هەیە، بەر ئەو حزبە دەكەوێت و هەر ئەویش دەتوانێت بیپارێزێت و پەرەی پێ بدات.؟!
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.