بۆچی پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە؟

فەرسەد سەید شکور

لە دوای کۆچی دوایی بەڕێز (جەلال تاڵەبانی) کە ئەو کات ئەو پاڵپشت بە “سەرۆک بارزانی” ڕۆڵێکی تا ڕاددەیەک باشی گێڕا لە قۆناغە جووداکانی حوکم لە عێراق، ئەگەرچی لەسەر پرسی ماددەی (١٤٠) و ناوچە کوردستانییەکان نەتواندرا شتێکی وەھا بە دڵی خەڵکی کوردستان و ئەو ناوچانە بکرێت، بەڵام لانیکەم ئەو ئەزموون و باگراوندێکی سیاسیی خۆی ھەبوو دەیتوانی لەسەر ھەندێک بابەت پێداگیر بێت تایبەت لە ماف و پێگەی کورد لە بەغداد، دوای کۆچی دوایی ئەو بەتایبەت بوونی “بەرھەم ساڵح” بە سەرۆککۆمار، کە ئەمەی دوایی لە بەرەنجامی بە لاڕێدا بردنی سەدان ھەزار دەنگدەر و تەنەزوول کردن وەدەستی ھێنا، بە درێژایی چوار ساڵ نەیتوانی لەسەر یەک تاکە مافی کورد بێتە دەنگ ئەمە جیا لەوەی سەردانی ھیچ یەک لە ناوچە کوردستانییەکانی نەکرد.
لە ماوەی چەند ھەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، “پارتی” پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە کورسی و دەنگ بەدەستھێناوە، بەڵام بە خاتری ‘یەکڕیزیی’ نێوماڵی کورد و لێکنەترازان، پۆستەکە درابوو بە یەکێتی، کێشەی سەرەکی نێوان پارتی و یەکێتی لە ھەرێم و عێراق بەشێوەیەیە (پارتی) دەنگی زۆرینەیە بە خاتری یەکدەنگیی و کۆدەنگیی نیشتمانی بەشێک لەو پۆستانەی کە دەیاندرێتی بەپێی ڕێککەوتنە نەک دەرەنجامی ھەڵبژاردن، ڕەنگە ئەم ڕاستییە خۆشیان باشی بزانن بەڵام خاڵی “ناکۆک” لەوێیەوە دەستپێدەکات کە برادەرانی “یەکێتی” پێیانووایە ھەرچیەک “پارتی” پێیاندەدات حەقی خۆیانە، کە ئەمە نەک سیاسییەکان ھەر کەسێک شارەزاییەکی بچووکی لە ئەزموونی حوکمڕانی و ھەڵبژاردن ھەبێت، دەزانێت کە ئەفزەلیەتی پێگە و پلە بۆ ئەو لایەنەیەنکە دەنگی یەکەمی ھەڵبژاردنە، ئەوکاتەی یەکێتی نیشتمانی کاری بە پارتی نەما و زیندووبوویەوە ڕێککەوتنامەی (ستراتیژیی) ھەڵوەشاندەوە و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ڕێککەوتنامەی دەباشانیان ئیمزا کرد، ئەم ڕێککەوتنەش بە ئارمانجی ھاوسەنگ کردنی «باڵانسی ھێز» بەرامبەر پارتی کرا، بەڵام دوای ئەوە پارتی بەھێزتر بوو بووە حیزبی یەکەمی ھەموو عێراق، ئەگەر تەرەفداری حیزبیش نەکەین ئەوە باش دەزانین کە ئەگەر بەپێی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن بێت، پارتی مافی خۆیەتی پۆستەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکی ھەرێم و حکومەتی و زیاتر لەوەی ئێستای لەلابێت
.
یەکێتی کە خۆی بە حیزبێکی (سۆشیال دیموکرات) دەزانێت دەمێکە لەو دروشمە بووەتەوە، چونکە ئێستا خاڵی بەھێز لە گفتوگۆکانی یەکێتی پرۆسەی دیموکراسیی و ھەڵبژاردن نییە، بەڵکو ئەوەیە کە ئەگەر ئەوان نەیبەنەوە، دوو ئیدارەیی و نەگەڕاندنەوەی داھاتی سلێمانی لە پێشوودا بە ئارمانجی لاوازکردنی حکومەتە، ھەرچەندە ئەگەر ئەوە کرابا بە دڵنیاییەوە لێی نەدەوەستان.
ھەمووان باش دەزانین کە پارتی ھەمیشە باجی “یەکڕیزیی” و یەکھەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی لە بەغداد داوە، بەڵام بەو ئەوسا و ئێستاشەوە نە یەکێتی و نە ئەوانی دیش ئەم ھەنگاوانەی پارتییان لەپێش چاو نییە!

پێش چوار ساڵ “بافڵ تاڵەبانی” سەرۆکی ئێستای یەکێتی گووتی: دەنگەکان موھیم نین ئێمە بردوومانەتەوە، کاتێکیش لێیان پرسی پۆستی سەرۆککۆمار بە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی چارە دەکەن یان دەیبەنە نێو ھۆڵی پەرلەمان گووتی: ئەمە پرۆسەیەکی دیموکراسییە ئێمە محاوەلەی خۆمان دەکەین، ھەر ئەو کات سەلماندی کە باوەڕی بە ڕێککەوتن و سازانی نیشتمانی نییە، ئێستا کە ئێران و شیعە توندڕەوەکانی عێراق لاواز بوون و “پارتیصەدرسووننەکان” رێککەوتنیان ھەیە و ئەو ھەماھەنگییە زۆرێک لەوانەی ھەوڵی سڕینەوەی کوردیان دەدا بوونەتە کەمینە و لە سایەی سیاسەتی (سەرۆک بارزانی)لە کورد داوا دەکەن و سوپاسگوزارن کە دەرگایان لێ بکاتەوە.
پارتی و یەکێتی ھەمیشە خاڵی ھاوبەشیان زیاتر بووە لە خاڵی ناکۆک بۆم ئەم قۆناغە گرنگە برادەرانی “یەکێتی” خۆیان لەو بەرە دۆڕاوە نەپێچن، چونکە نە شەقامی عێراقی نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەگەڵ بەرەیە کۆک و تەبا نین.

“دیارە یەکڕیزی وانەیە، پارتی دەیڵێتەوە و ئەوانی دی زۆر جار لیێی دەرناچن”

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.