بۆ جارا ئێکی یە مامۆستا یەکێ زانکۆیا سەڵاحەدین پشکداری د پێشبرکێیا پەرتووکان دا دکەت

لۆ یه‌كه‌م جاره‌ مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌شداری پێشبڕكێی كتێب ده‌كات و ده‌بێته‌ براوه‌ی ئه‌م پێشبڕكێیه‌

ئه‌م ساڵ مامۆستا سامان نووسه‌ر و مامۆستا له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ نووسینی كتێبێك به‌ ناونیشانی (( ڕێگاكانی وانەگوتنه‌وه‌ )) كه‌ له‌ 7 به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت به‌شداری پێشبڕكێكه‌ ده‌كات و ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ براوه‌كانی پێشبڕكێی كتێب بۆ ساڵی 2021

‎ئه‌م كتێبه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ براوه‌كان
‎گرنگی دەدات بە ڕێگا و شێوازەکانی وانەگوتنەوەی سەردەمی، لەم چوارچێوەیەشدا ڕێگاکانی گوتنەوەی ڕێنووس دەگرێتە خۆی، ئامانج لە نووسینی ئەم کتێبە بریتییە لە ھەڵبژاردنی باشترین شێواز بۆ گوتنەوەی ڕێنووس لە بازنەی یەکەمی خوێندن، ئه‌زموونی 8 وڵاتی جیاواز بۆ گرنگی و كاریگه‌ری ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌و و هه‌لسوكه‌وتی مامۆستا له‌سه‌ر قوتابی و فێربوونی قوتابی ده‌خاته‌ ڕووكه‌ وڵاتەکان بریتین لە ( بەڕازیل، تورکیا، ئێران، ئیماراتی عەرەبی، ئوردن، سوید، کوردستان)

‎ساڵانە دەزگای ڕوانگە لەسەر ئاستی کوردستان پێشبڕکێی کتێب ڕادەگەیەنێت
‎لە سەرانسەری کوردستان نووسەر و ڕۆشنبیران بە نووسینی کتێب دەچنە مونافەسەی ئەم پێشبڕکێیەوە
‎کتێبەکە لەسەر ئەرکی دەزگای ڕوانگە چاپ دەکریت و لە مەڕاسیمیکی شایستە ناساندنی بۆ دەکرێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.