بۆ رای گشتی ………..
ھشیار شکاک خورشید
سەرەرای ئەوەی ھاوکار جاف و ئاکام عومەر لە ناو حزبی یەکێتی نیشتیمانی بوون کەچی ئەوانە ئەو کاتەی کوردستان پێوویستی پێ بووە بێ گوێدانە حزبایەتی و بنەمای حزبی و جیاوازی سیاسی ئەوان درێغیان نەکردووە ، لە سەردەمی شەری داعش ئەوانە رۆلێکی بێ وێنەیان لە پارێزگاری کردنی خاک و نیشتیمان پیشان داوە ، ھەمیشە گیان لە سەر دەست بوونە بۆ ھێشتنەوەی سەروەری خاکی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتەکانی ئەمرووی ھەرێمی کوردستان , بەلام بە داخەوە دەبێت ئەوەی لە ناو یەکێتی نیشتیمانی بێت پێوویستە بە گوێرەی پرنسیب و بنەما و کەلتوری حزب بجوولێتەوە , کەلتوری ئەوانیش دیارە پریەتی لە خیانەت و خۆ فرۆشی و خاک فرۆشی و دزی و چەتەگەری , یەکێتی نیشتیمانی کەسانی خاکی و نیشتیمان پەروەر و گیان لە سەر دەست بەرامبەر ولاتی خۆیان ناوێ ، ئەگەر کەسەکان بە گوێرەی قسە و گۆفتار و کرداری ئەوان نەبێت ، ئەوا مەسیریان وەک ھاوکار جاف و ئاکام عومەر دەبێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.