بۆ مێـــــژوو

ئاورنگ عەلی سەید ئیسماعیل


ئیمە وەکو کورد گەر بەزوویی بیر لە یەکڕیزی و ،ریکخستنی نێو مالی خۆمان نەکەینەوە، تەنهاوتەنها بیرلەبەرژەوەندیە بالاکانی ئەم نیشتیمانە بریندارە نەکەینەوە ، رۆژ بەرۆژ حکومەتی عیراقی بەهێزدەبیت وهەلدەستیتەوە سەرپیی خۆی ،بۆ لاوازکردنمان هیچ هەلیک لەدەست نادات ، تا کەم کەم و بەپیی پلان و پیلانی ئیقلیمی وناوخۆیی بمانسڕیتەوە کە ئاواتی لەمێژینەیانە، سەردەمی دوای روخانی رژێمی بەعس و٢٠٠٣ بەسەرچوو کە خواخوایان بوو کورد رازی بیت ،ئیستا ٢٠٢٢ و پیویستە کورد چاوکراوەترو سیاسیانەتر یاریەکە بکات ، پێویستە یاسایەکیش هەبیت بۆ لێپێچینەوە لەوکەسانەی زمان وکلتورو بەرژەوەندیەبالاکانی کوردستان بەکەم دەبینن و رەوایەتی بە خیانەت وئینتیما بۆ دوژمن دەدەن ،چونکە ئەم تەجروبەیە بەخوێن وماندووبوونی هەزارەها رۆلەی ئەم میللەتە دروست بوە، ناکریت بەهیچ پاساوێک لەمەزنی کەم بکرێتەوە، کەس نالێ رەخنە مەگرن چەندین جاریش ئەمەم گوتوە ،رەخنەی بنیادنەر بۆپێشکەوتنی ولات وحکومەتەکەت نیشانەی دلسۆزیتە ، بەلام سنوربەزاندن و رەواییدان بە کاری دوژمنانی قین لەدلی کوردستان ،ئەوپەری بێ هەستی و بێ ئەمەکیە بەرامبەر خاک و وولاتی خۆت گەر بیکەیت ،
سەبارەت بەسەرکردایەتی سیاسی کوردستانیش ،پیویستە هەرچی زووە کۆببنەوەو ئەو پێشهات ومەترسیانە تاو وتوێ بکەن لەئەگەری پەرش وبلاوکردنمان بەرۆکمان دەگرێت ، تکایە باچیتر مێژوو خۆی دووبارەنەکاتەوە ،هەموومان کوردین و لەناو یەک کەشتی داین ،کون بوونی کەشتیەکە بەیەکسانی زەرەری بۆهەمومان دەبێت ، با دان بەراستیەکاندا بنێین و دلخۆشبین بەسەرکەوتنی یەکتری ،ئاخر سیستەمی تەوافوق سیستەمێکی شکستخواردوە ، بۆدەبێ چاولەوراستیە داخەین ، ئەی هەلبژاردن بۆچیە گەر هەموو جار هەمان تاس وهەمان حەمام بیتەوە گۆرێ و لایەنی کەمتر کورسی هیناوەو ئەو چانسەی نەبوە با رێگا بەلایەنی براوە بدات چوارسال حکومەت بەرێوە بەرێت، گەر سەرکەوتوو نەبوو لە ئیدارەدانی ولات و ژیانی هاولاتی وخۆشگوزەرانی بەرەو باشتر نەبرد ،میللەت سزای دەدات وکەسێکی تر هەلدەبژێریت ، بەلام گەرهەمووجارێک گوێ بەهیچ نەدەیت و لەگەل ئەوەی دەنگی کەمیشت هیناوە بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبی ولات بخەیتە گێژاوەوەو دەست لەگەل دوژمن تیکەل بکەیت ، بۆلیدانی هەرێم و وولاتی خۆت ،کەس بەودوعایە نالێ ئامین ، مێژووش رەحم بەکەس ناکات ، ئاشکرایە کەدوو رێگامان لەپێشە ، یەکگرتن ومانەوە بە بەهێزی ، یا تەفرەقەو بێهێزی و ملکەچکەچبوون بۆ دوژمن .

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی لێرە …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.