بۆ چی پارتیی ئامانجی نەیارانە ؟! ..
رێبوار حەمەلاو شوانی
ڕۆژ له دوای ڕۆژ عێراق له شكستێكه‌وه بۆ شكستێكی تر ده‌ڕوات و شكستی ڕژێمی پاشایەتی كه ده‌رهاویشته‌ی قۆناغ و سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی زڵهێزوگەورە بوو، عێراق كرایه قوربانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانیدا گیرا و دوای ئه‌ویش حوكمی عەبدولكەریم قاسم و عارفیهكان تا حوكمی شۆگێنیزمی سوننه‌ی مه‌زهه‌بی به‌عسیزم و دواجاریش ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌ری، هه‌موو ئه‌م حوكمرانیهتیانه ده‌رئه‌نجامی ده‌رهاویشته و په‌رچه‌كردار بوون، بێ سیسته‌م و بێ فكر و خه‌ون، خه‌یاڵیان بیركردنه‌وه بووه له كوده‌تا و یه‌كترسڕینه‌وه و پاكتاوكردنی یه‌كتر، جوگرافیای عێراق وڵاتێك نییه بۆ پێكهوبوونی هه‌موو پێكهاته‌كان نه‌ك ته‌نانه‌ت هه‌موو پێكهاته‌كان بگره بۆ هه‌ردوو پێكهاته‌یی سوننه و شیعه‌ش چ بگات به كورد و كلد و ئاشوری و سریان و كاكه‌یی وئێزدیدی و مه‌سیحی، به‌درێژایی مێژوو كورد له‌ناو بۆته‌ی پاشایەتی و قاسمی و عارفی و به‌عسیزم و ئێستاش شیعه‌گه‌رێتیدا ده‌توێته‌وه و له قاڵب ده‌دریت.
کورد لە باشووری کوردستان لە لایەن عێراقەوە هەموو دەم لە ژێر گوشاری تیرۆر فیکری و ئابووریدایە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک کار لەسەر بێهێزكردن و بێ ئیراده‌كردنی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ده‌كرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ لاوازكردن و بێ ئیراده‌كردنی هه‌ستی كوردایه‌تی و كوردبوون كار بۆ نانەوەی دووبەرهکی لە نێوانیان هیزو لایه‌نه سیاسییه‌كان وگەل و حكومه‌ت و حیزب و خه‌ڵكیش ده‌كرێت، دوژمنانی كورد له‌هه‌وڵدان كه هاونیشتیمانیان متمانه‌یان به حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراوه‌كانی به سیسته‌می و ئابووری سەربەخۆی كوردستان و به پەرەپێدان و به‌رهه‌مهێنان و هاورده و هه‌نارده‌كرن و سه‌رمایه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی نه‌بێت و كار بۆ روخاندنی كۆله‌كه‌كانی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری ده‌كه‌ن.دەسەڵاتدارانی عێراق هیچكاتێك خوازیاری ئەوە نەبوونە پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هێز بێت، چونكه به‌هێزیی پارتی واتا به‌هێزی كورد و پارتی له سه‌رده‌می مسته‌فا بارزانی نه‌مره‌وه، زۆرباش زێهنیەت و دنیابینی سیاسییانه‌ی ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقی خوێندووه‌ته‌وه، باش ده‌زانێ به‌غدا هیچ كاتێك بڕوای به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد نییه، بۆیه هیچ كاتێك له به‌رانبه‌ر عرووبه‌ی عێراقیدا، سازش له‌سه‌ر كوردبوون و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد ناكات و سه‌ركردایه‌تیكردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و ته‌حه‌داكردنی به‌غدا و هه‌موو دنیاش، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه مێژووییه‌ن كه پارتی ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایش بێت، ئه‌وا هیچ له‌و به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییانه كه‌م ناكاته‌وه كه له ئه‌جێندای كاری سیاسی و حزبی خۆیدا وه‌ك ستراتیژ بڕوای پێیه‌تی. پارتی لە سەرەتای دروستبوونیەوە و دیاری كردووە و بەردەوام بوونیشی بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە وەكو خۆی دەمێنێتەوە و هەلوێستی نیشتمانپەروەری و كوردایەتی پارتی بۆ هەمیشە ناگۆڕێت، ئەوەی لە بار‌و دۆخی دنیا تێ بگات لە هەموو كات و شوێنێكدا دوژمن هەمیشە وا لە مرۆڤ دەكات ماف و حەقیقەتەكان لە كەسی بەرامبەر تال بكات، بەڵام هەستی خۆش ویستنی خاك و خەڵكی كوردستان لەلایەن سەركردەكانی پارتی وایكردووە بتوانن خۆیان بەرامبەر هەموو تەحەددیە نەخۆشەكان بگرن و مەحاڵیشە واز بێنن لە بەرژەوەندیەكانی كوردستان و ئامانجە گەورەكان، هەموو ئەوانەش كە لە ڕابردوو لە قۆناغە جیاوازەكان لە پارتی دابڕاون نەیان توانیوە بەرگەی هەموو ئەو ناخۆشیانە بگرن كە پارتی هەلی دەگرێت لە بەرامبەر ئامانجە پیرۆزەكەی و بەردەوام بوونیشی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاترە، بۆیە هەوڵی ئەوەیان داوە لە پارتی دووربكەونەوە و بۆ بەرژەوەندیەكی كەمی خۆیان ملكەچی هەموو ئەو دەوڵەت و لایەنانە بن كە ئامانجیان لەناوبردنی كورد بووە، تەنانەت بەردەوام هەندێك كەس و لایەن ڕێنوێنی دوژمنیش بوونە بۆ لەناو بردنی دەستكەوتەكانی میللەتی كورد، لە كۆتایی دا پێویستە خەڵك ئەوە بزانێت كە پارتی داكۆكی لە مافەكانیان دەكات و بۆیە بەردەوام لەلایەن سەركردەكانی عێراق و ناوچەكە زۆرترین دژایەتی دەكرێت. بە شێوەیەكی گشتی دەتوانین بڵێن كە دوژمنان ونەیارانی پارتی و بارزانی باش لەو راستییە گەیشتوون كە پارتی و كوردایەتیی ئاوێتەی یەكترن چونكە بەهێزبوونی پارتی واتا بەهێزبوونی نەتەوەیی كوردە پێچەوانەكەشی ڕاستە ، هەر ئەوەشە بەدرێژایی مێژوو خەبات و بزاڤی كوردایەتی ئەو قوتابخانە و رێبازە بەردەوام تیر و خەنجەرە ژەهراوییەكان بە ئاڕاستە پارتی و رابەرایەتیی بارزانییە .
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی لێرە ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.