بۆ کاروان گەزنەیی………

ھشیار شکاک خورشید

کە دەلێت ئەگەر دژە تیروری یەکێتی نەبوایە ئێستا لە جیاتی ئومێد خۆشناو ئەبوبەکر بەغدادی پارێزگاری ھەولێر دەبوو .

ئەی سلێمانی و کەرکوک کە ئێوە رزگارتان کرد ئێستا لە دەستی کێدایە ؟ کێ بەرێوەی دەبات ؟

ئەگەر خۆت و حزبەکەت قەڵغانی پاراستنی ھەولێر بان ئێستا وەک سلێمانی و کەرکوک دەبووە جێگای حەسەن پلایس و راکان جبوری و حەشد و وەحش نەک سەرکردایەتی کورد ئەو ھێزەی تۆ باسی دەکەی بە فەرمان سەرووی تۆ ببووە رێنیشاندەر و رێگا خۆشکەری ئاغاکانتان بۆ چوونە ناو شاری کەرکوک ، ھەر ئەو ھێزەش بوون پلانی کۆشتنی کوسرەت رەسۆلیان دانا تاوەکۆ لەناوی ببەن دواتر بلێن لە بەرەکانی جەنگ شەھید کراوە بکەنە شانازی خۆتان بگەن بە مەرامە شەخسییەکان بەلام ئەو پلانەتان بۆتان نە چووە سەر چۆنکە پاسەوانەکانی کوسرەت رەسۆل بە پلانی ئەو ھێزەتان زانی رووبەرووی بوونەوە بە ھۆیەوە ھەندێکیان شەھید کران.

ئەگەر بە حەز و ئارەزووی بوگەنی ئێوە با ئێستا دەبوو لە ھەولێر بۆ ھەر بوونە و مناسبەیەک ئیزنمان لە حەشد و پەکەکە و ئێران وەرگرتبا بۆ ئەوەی پێنج خۆلەک رێگەمان بدەن ئالای کوردستان بەرزبکەینەوە بەلام ھەولێر لە ھەموو کات و بارۆدوخێک خاوەن و پارێزگاری خۆی ھەبووە ئەگەر نا ئێستا وەک سلێمانی کەس تێدا ئارام نەدەبوو و خاوەنی شەقامێکی سەد مەتریش نەدەبوون .

تۆ و حیزبەکەت لە جیاتی ئەوەی ئێستا بێ دەنگیتان ھەڵبژارد با لە تاو ئەو تاوان و خراپەکاریانەی کە دەرحەق بە خەلکی سلێمانی و نیشتیمان کردووتانە کەچی بە داخەوە کەس و لایەنێک کە شەرم و ئابرووی نەما ئیدی ھەر چی بکات لای ئەوان بڤە نییە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.