بیری تەسکی سیاسی ،ئایینی،مەزهەبی
بەرهەمی ڕەفتاری دژە مرۆڤیە
سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی
بیری تەسکی ئیدولوژی بەرهەمەکەی ڕەفتاری ستەمکارانە و دژە مرۆڤیە واتە بیرێکی نائینسانی و دڕندانەیە
گەر ئێمە چەند دەڤەرێکی ئەم جیهانە وەک نمونە وەرگرین دەبینین کە بە هوی بیر کردنەوەی تەسکی سیاسی،ئایینی،
مەزهەبی مرۆڤایەتی تا چەند ڕوبەڕوی زۆڵم ستەمکاری و لە نێو چوون بۆتەوە
ئەمەش دەگەڕێتەوە زیاتر بۆ بڕەنسیپی یەکتر سڕینەوە و قەبۆلنەکردنی یەکدی و ڕێز نەگرتن لە تایبەمەندیەکانی ئەوانیتر
کورد وەک نەتەوە پشکی شێری بەر کەوتووە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا
چۆنکە لەم ناوچەیە دا بیری تەسکی سیاسی و ئایینی و تاد… زاڵە بەسەر پرەنسیپی یەکتر قەبۆڵ کردن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی ناوچەکە
بۆیەش قەیران دوای قەیران ڕۆیان لە گەلانی ئەم دەڤەرە کردووە و تاکۆ ئێستاش ئەمجۆرە لە بیرکردنەوە زاڵە بەسەر دیمۆکراسیەت دا وەک کولتورێک بۆ سەقامیری سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی
کەواتە کورد دەبێ لە شوێنێکی ئاڵۆزو هەستیارو مەترسیداری دەڤەرێکی لەم چەشنەدا پێش هەموو شتێک ماڵی خۆی ڕێک بخاتەوە
چۆنکە هەڕەشەکان کۆتاییان نیە ونابێت و دژبەرانی دیموکراسیەت و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بە هێزترن لە کولتوری دیموکراسیەت.
- نڤیسەرێ هێژا ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین دکاری هەموو بابەتێن خۆ بینی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.