كوردستان ، هەر جۆرە دیكتاتۆریەتێكی تر و خۆسەپاندنێكی تر لە عێراق ڕەتدەكاتەوە


رێبوار حەمەلاو شوانی


دروستكردنی دەوڵەتی عێراق لە سەر بنەمایەك دروستكرا كە هەرگیز لە سەر ویست نەتەوە و پێكهاتەكانی نێویدا نەبوو، بەڵكو لە سەر بنەمای خۆسەپاندن ، سەربازی و دیكتاوتۆری بەڵام بە شێواز و ناوی جۆراجۆر وەك پاشایەتی،شیوعی ، بەعسیزم و مەزهەبگەرایی لە ئێستای عێراقدا بەڵام بە زیهنیەت و میراتگری دیكتاتۆری و ڕەتكردنەوەی یەكتری ، دیموكراسی وهاوبەشی و پێكەوە ژیان و سازان وهاوسەنگی . هەر دیكتاتۆرییە بۆ ماوەییە وایكردووە، كارەساتی گەورە بەدوای خۆیدا جێبهێلێت نەك تەنها بۆ عەرەب بە سوننە و شیعەوە و بەتایبەت تر بۆ نەتەوەیەكی وەك گەلی كورد كە بە هیچ پێوەر و بەڵگەنامەیەكی مێژوویی و جوگرافی پەیوەندی بە عێراق و ئەو دەوڵەتە ساختایەوە نەبووە و نابێتیش ، هەر ئەوەش بوو وایكرد كە دەست بەخەبات وشۆڕشی چەكداری لە دوێنی و لە ئەمڕۆیی خەباتی شارستانی دەست بە شۆڕشێكی سیاسی و دیپلۆماسی بەرفراوان بكات لە پێناو گەڕاندنەوەی مافەرەوا زەوتكراوەكانی و وەرگرتنەوەی لە دەسەڵاتدارانی عێراق.
چونكە مێژوو و هەموو ئەوانەی كە بە راستییەوە دەروواننە گەلی كورد و عێراقییەكان و بەراوەردێكی وردبینانە لەسەر هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری و ئینجا ناوچەكانی باشوور وناوەڕاستی عێراق دەكەن ، زۆر بە باشی هەموو جیاوازی و بیركردنەوە و پێشكەوتن و گەشەسەندنەكانیان بە روونی بۆ دەركەوتووە ، بەڵام هەر ئەو زێهنیەتە دیكتاتۆریی و خۆسەپێنەرەیە كە وەك نەخۆشی و میراتگرییەك كە بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن لە ڕێگەی زمانی گەمارۆدان ، داگیركاری و ئاگروئاسن مامەڵە لەگەڵ دۆزی كورد بكەن دوای 100 ساڵ لە دروستكردنی ئەو دەوڵەتە ساختەیە ، لەگەڵ هەموو ئەو تاكڕ‌واییانە و بێ‌ ئومێدبوونی گەلی كورد و بەردەوامی دەسەڵاتدارانی عێراق ، ئەوا ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەك شۆڕشێكی دیموكراسی و پەیامێكی گرنگ بە گوێ‌ دیكتاتۆرانی بەغدا بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا، بەڵام هەر زوو كۆمەڵێك كۆسپ خرانە بەردەم جێبەجێكردنی و بە پەڵاماردان و گەمارۆدانی سیاسی،دیپلۆماسی و ئابووری وەڵامدارایەوە .
دەمهەوێت ئاماژە بەو راستیانە بكەم، سەڕەرای ئەوەی كە سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد هەمیشە بە رۆحێكی وەرزشی و لۆژیك هەنگاویی بۆ چارەسەری كێشەكان و جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق هاویستووە تا لە چوارچێـــوەی عێراقی فیدراڵدا مافەكانی لە دەســـتوورەكەدا بچەســـپێت، بەڵام دەســـتێوەردانی دەرەكـــی و نیەت و مەرامـــی خراپی كاربەدەســـتانی بەغدا، تا ئەندازەیەكـــی زۆر بوونە هۆی پشتگوێخستنی چەندین مادەی گرنگی دەستوورەكە، بە تایبەتی ئەوانەی
بۆیە، دوای 19 ساڵ لە ڕووخانی رژێمی دیكتاتۆری بەعس ، ساڵ بە ساڵ هەڵ ودەرفەتەكان بۆ بە دیموكراسی بوونی عێراق و بەرێوەبردن و ئیدارەدانی عێراق بەرەو ئاقارێكی نادیار و تاریك هەنگاو دەنێت و پابەندنەبوون بە دەستوور و زێهنیەتی دیكتاتۆری ومیلیشایی و مەزهەبی وتایفی شوێنی هاوبەشی ،سازان و هاوسەنگی و سەروەری یاسا و جێبەجێكردنی دەستووری گڕتۆتەوە ، چونكە نەك هەر باوەریان پێی نییە ، بەڵكو هەموو ئامراز و ڕێگایەكیان گڕتۆبەر بۆ گەڕاندنەوەی بۆ ڕێرەوی دیكتاتۆری بەتامێكی تر و شێوازێكی تر .
هەموو ئەو هەنگاوە تاكڕەوییانەی دەسەڵاتدارانی عێراق كاریگەری نەرێنیشی لە سەر پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراق داناوە و بێ‌ متمانەیەكی زۆری دروستكردووە ، بەڵام پێوەستە دەسەڵاتدارانی بیر دیكتاتۆر و خۆسەپێن باش ئەو راستییە بزانن كە گەلی كورد بریاری داوە كە ، ژێردەستی و دەست وپێی كۆتكردن ڕەتكردۆتەوە و هەنگاوەكانی بۆ گەیشتن بە ئامانجەڕەواكانی بەرەو پێشەوەیە ، سەڕەرای هەموو ئەو هێرش و هەڕەشانەی دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆری عێراق بەرامبەر بە كوردستان خوڵقاندوویانە ، بەڵام كورد و سەركردایەتییە ژیرانەكەی بە ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە بەگژ هەر زێهنیەتێكی سەپێنراو و دیكتاتۆر دەچێتەوە و وزە وتوانای پێشكەوتن وسەركەوتنی زیاترمان تێدا دروست دەكات بەرەو ئاسۆیەكی گەشتر ..

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.