بەراوردکردنی کوردستان بە ئەفغانستان هەڵەیە

ئەسرین عاسی شوانی

ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوی دا، کۆنتڕۆڵکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە بەو ماوە کەمە،دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی، هەڵوەستەی دەوێت و وای کردوە نیگەرانی لە هەموو ئەو ناوچانە دروست بێت کە هێزەکانی ئەمەریکای لێیە وەک و عێراق و سوریاو….. هتد.
ئەو پرسیارەی هێناوەتە ناوانەوە ئایا بەتایبەت لە ئێستادا لە سۆسیال میدیا ڕەنگی داوەتەوەو خەڵکی دەپرسن ئایا عێراق و هەرێمی کوردستانیش بە دەردی ئەفغانستان دەچێت و ئامریکا پاشەکشەی هێزەکانی دەکات و بە شێوەی ئەفغانستان ئێمەش شێوەی گەلی ئەفغان گورگان خوارد دەکات؟.
ڕاستە و دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ڕاشکاوانە لە هەر ووڵات و ناوچەیەک بوبێتن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان و بەرژەوەندی خۆیان لە سەرووی هەموو شتێکەوە دانەوە بە ڕاشکاویش ئەمە بە سیاسەتیانەوە دیارە،بەڵام ئایا لە بەرژەوەندیانە بە چەشنی ئەفغانستان هێزەکانی لە عێراق و هەرێم بکشێنێتەوە؟.
ئایا ئەو ساتە دێتە گۆڕێ دوای ئەوەی بەپاشەکشەکردنی ڕێگا واڵا بکات بۆ ئێرانی سەرسەخترین دوژمنی ئەمەریکاو ڕۆژئاوا واڵا کردنی دەسی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کاتێک دا زۆربەی پەڕلەمان و هێزە سیاسیەکانی عێراق داوای کشانەوەو وەدەرنانی هێزی هاوپەیمانان دەکەن لە عێراق،بەڵام ئەمەریکا لە گەڵ کازمی سەرۆک وەزیران ڕێکەوتنی ئەوە واژۆ دەکەن هێزەکانیان بە شێوەیەکی ترو لە ژێر ناوێکی تر بمێننەوە بۆ هاوکاری و ڕاهێنانی هێزە شەرکەرەکانی عێراق، بۆیە دەبینین سەرەڕای پێ داگری زۆربەی زۆری هێزە شیعەیەکانی نزیک لە ئێران داوای وەدەرنانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا بە جۆرێکی تر مانەوەی خۆی درێژە پێ دەدات بە ڕێکەوتنی فەرمی لەگەڵ حکومەتی عێراق،بەڵام دەبینین گەل و حکومەتی ئەفغانستان مەمنونی مانەوەی هێزەکانیان بون بەڵام بە بڕیاری بایدن کۆتای بە شەری بیست ساڵی هاوپەیمانان لە ئەفغانستان هات و بە ئۆپراسیونی تاڵیبانیش کۆتای بە دەسەڵاتی حکومەتە گەندەڵەکەی ئەفغان هات و جارێ پێشهاتەکانی دوای تاڵیبانیش ڕوون نیە بەرەو کوێ دەچێت،کە وا دەردەکەوێت پاشەکشەی ئەمەریکا هەندێ چیرۆکی سیاسی لە پشتەوەیە بۆ پەکخستنی ڕێگای ئاورێشمی چین و ڕوسیا لەو ناوچانە.
بەڵام سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەو ئاماژەیە دورە کە ئەمەریکا دەسبەرداری ناوچەکە ببێت و بەرژەوەندیەکانی خۆی بخاتە گرەوێکی دۆڕاوەوەو هاوپەیمانەکانیشی وەک ئیسرائیل و سعودیەو….. تا دوای جێبهێڵێ و نوقمی مەترسیان بکات، بەڵام بۆ هەموو ئەگەرێک دەبێت هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک چۆن هەمیشە پشت بەستوو بوە بە خۆی و هێزی لە بن نەهاتوی جەماوەرەکەی لە هەر ئەگەرێک دا و هەر گۆڕانکاریەک دا خۆیان سازوو ئامادە بکەن.
بەڵام بە بڕوای زۆربەی چاودێرانی سیاسی ئەمەریک هەروا بە ئاسانی پاشەکشەی هێزەکانی لە عێراق ناکات و گۆڕەپانەکە وا بەرامبەر ئێران و ڕوسیا واڵا ناکات هەر وەک لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بە ڕوونی ئەوە خرایە ڕوو کە عێراق و هەرێمی کوردستان لە چاوی ئەمەریکیەکانەوە ئەفغانستان نیە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.