بەرهم ساڵح سوودی بۆ کورد چی بوو ؟

ئەسرین عاسی شوانی

دوای دەربڕینی نیگەرانی و بوغزان لە حزبەکەی ، بریاری دا بە قەوارەیەکی سەربەخۆی جودا ئامادەسازی بۆ چونە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە و لەو لەو پێناوەشدا جگە لە ناشیرینکردنی حزبی پێشوی، بەڵێنی زۆر گەورەشی بە هەوادارانی دا ، بەو کارەشی زەبرێکی لە یەکێتی دا و کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر ئەو حزبە کرد .
لە سەڕوەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هەندێ خەڵک گومانیان لە ڕاستگۆیی دەکرد و تەنانەت جارێکیان لێیان پرسی :
ئایا دەسخەڕۆیان ناکا و ناگەڕێتەوە نێو یەکێتی ؟
لە وەڵامدا جگە لە هێرشی زۆر توند بۆ سەر یەکێتی و سیاسەتی یەکێتی و ڕەفتاری سەرکردەکانی ، گوتی : من ئەوەندە بێ حورمەت نیم تاکاری وەها بکەم !
لە پرۆسەی هەڵبژاردنیشدا توانیی بەشێک لە دەنگدەرانی یەکێتی کەم بکاتەوە و کورسی پەرلەمان وەدەست بهێنێ .
دوای ئەو هەمو کێشمەکێشە ، یەکێتی زمانی جارانی لەگەڵدا گۆڕی و بە زمانی چەشەی پۆست دواندی و بەڵێنیان پێ دا گەر خیانەت لە هەوادارانی بکا و دەسخەڕۆیان بکا پۆستی سەرەککۆماری دەدەنێ .
ئەو لە بەرامبەر بەوبەڵێنە، بێڕێزیی بە دەنگدەران و هەڤاڵە تازەکانی بە قوربانی هەڤاڵە کۆنەکانی کرد کورسی سەرۆککۆماری هەڵبژارد .
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە: کەسێک هێندە هەلپەرست و بەرژەوەندخواز بێ، چاوەڕوانی چی لێ دەکرێ ؟ ئایا ئەو پۆستەی ئەوی تێدایە، جا ئیتر هەر پۆستێک بێت زیانی لە قازانج زیاتر نابێ ؟
بەرهەم ساڵح لە ماوەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەوەندەی هەڵپەی بۆ مانەوەی خۆی کرد، هیچی نە بۆ کورد ونە بۆ کوردستان و نە بۆ عێراق وسیادەی عێراق و دەستووری عێراقیش نەکرد، لەو نێوەندەشدا خەڵکی کوردستان زیانمەندی یەکەمی رەفتا و هەنگاوەکانی سەرکۆمارە کوردەکە! بوو، سەیر ئەوەیە ئێستا جگە لەوانەی لێی سوودمەند بوون، نەک هەر کورد، بەڵکوو عەرەبی عێراقیش هیچیان ئەو پیاوەیان وەک سەرکۆمار قبووڵ نیە. بۆیە
دەخوازم برایانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دیدگای بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئەزمونە تاڵە بکەن و پێداگری لەسەر دانانەوەی هەمان کەس لە هەمان پۆستدا نەکەن ، تا کورد کەسایەتییەکی شایستە بە نوێنەرایەتی دەنگێکی دلێر لە هەمبەر تەعریبی ناوچە داگیرکراوەکان و دەسدرێژیەکانی دەوڵەتانی هەرێمایەتی بۆ سەر خاکی کوردستان،بۆ ئەو پێگە هەستیارە دەسنیشان بکات، سەرکۆمار ئەگەر تەنیا وەک ئەرکە دەستوورییەکەی خۆی، پارێزەری دەستووری عێراق بێت، سەدان کاری باشی پێدەکرێت، بەڵام بەرهم ساڵح هیچی نەکرد،

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.