بەرهەمە شیرەمەنییەکان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە

زێ بادینان، هەمەرەنگ.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە بەرهەمە شیرەمەنییەکان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی سوێد ئەنجامدراوە و تێیدا باس لەوەکراوە ئەو چەورییەیی لەنێو بەرهەمە شیرەمەنییەکاندا هەیە سوودی هەیە و ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

د. کارۆلین وێست، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە ئەکادیمیای زانستی خۆراک دەڵێت، بەرهەمە شیرمەنییەکان لەوانە ماست، پەنیر و شیر بە چەوریی (pentadecanoic acid) دەوڵەمەندن بۆیە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.

توێژینەوەکەی پزیشکە سوێدییەکان لەسەر 4150 کەس ئەنجامدراوەو  دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە چەوریی نێو بەرهەمە شیرمەنییەکانیان پێدەگات کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە بووبوون بە بەراورد بەوانەی بایەخ بە خواردنی بەرهەمە شیرمەنییەکان نادەن.

ئایا چەوریی بەرهەمە شیرەمەنییەکان مەترسیی قەڵەوی زیاددەکات؟

رێژەی چەوریی لەنێو بەرهەمە شیرەمەنییەکان بەپێی جۆرەکەی دەگۆڕدرێت بۆ نموونە لەنێو پەرداخێک شیری پڕ چەوریی لەوانەی ٪3ی چەوریی بێت لەبەرامبەردا ئەو شیرەی چەورییەکەی کەمکراوەتەوە رێژەی چەورییەکەی ٪1.5 بۆ ٪2ە ، بەڵام لەنێو کەرە (زبدە) نزیکەی ٪80 لەوانەیە چەوریی هەبێت.

توێژینەوە نوێیەکان ئاماژەبەوەدەکەن هەرچەندە چەوریی لەنێو بەرهەمە شیرەمەنییەکاندا هەیە بەڵام خواردنی ماست، پەنیر و شیر رۆژانە وەک بەشێک لە شێوازی خۆراکی تەندروست مەترسیی قەڵەوبوون زیادناکات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.