بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمارێکی بێ سوود

ھشیار شکاک خورشید

سەرۆک کۆماری عێراق بە گەورەترین پۆست دادەنرێت لە بەغدا و دەسەلاتێکی بەرزی ھەبوو لە بریاردان و رەتکردنەوە و تەنفیزکردن ، ئەم پۆستەش لە عێراق بە پشکی کورد دانرابوو ، درابوو بە کورد ، لە ناو کوردیش بە پێی رێکەوتنی لایەنە کوردییەکان درابوو بە یەکێتی نیشتیمانی ، بەرھەم ساڵح دوای جیا بوونەوەی لە یەکێتی نیشتیمانی بەوەی ھیچ دەسەلات و پۆستێکی نەبوو ، دواتر یەکێتی لە پێناو گەرانەوەی بەرھەم ساڵح بۆ ناو رێزەکانی خۆیان پۆستی سەرۆک کۆماری پێدا ، ھەر بۆیە بەرھەم ساڵح وازی لە حیزبەکەی بە ناوی ھاوپەیمانی بۆ دیموراسی و دادپەروەری ھێنا کە تەنیا تەمەنی ھەشت مانگ بوو ، ئاشکرایە لە ماوەی چوار ساڵی رابردووی سەردەمی بەرھەم ساڵح کورد ھیچ سوودێکی لەم پۆستە وەرنەگرتووە ، لە بەر ئەوەی بەغدا ھیچ شتێک نەما بەرامبەر ھەرێمی کوردستان نەکات ، ھەر چی یاسا و بریار و ھێرش و تەشھیر ھەن دژی ھەرێم بەکاری ھێناوە ، سەرۆک کۆمار لە جیاتی ئەوەی پارێزەری پاراستنی پێگە و مافەکانی کورد بێت لە بەغدا ، دەبوو لە گشت کات و ساتێک پێش ھەموو کەس و سەرکردە و سەرۆکێک لە بەغدا لە سەر ھەر پرس و رووداوێکی تایبەت بە کورد بە جواب بێت ، کەچی بینیمان لە سەر ھێرشەکانی سەر ناوچەکانی کوردستان لە کۆتایی ھەموو کەسێک لە خەو بەخەبەر بووە ، بە راگەیاندنێکی نەزوکانە سەر کۆنەی ئەو رووداوەی کرد ، لە کاتێکدا دەبوو گشت سەرکردە و لایەنەکانی عێراق و ولاتانی ھێنابایە سەر خەت بەرامبەر ئەو ھێرشانە ، بەلام دیار بوو ئەو راگەیاندنەی بە دڵ و دەرونێکی ساردەوە بلاۆی کردەوە ، ئەویش تەنیا بۆ راکێشانی رای کوردی بوو ، بۆ ئەوەی بلێن سەرۆک کۆمار بێ دەنگ نەبوو و سەرکۆنەی ئەو ھێرشانەی کرد ، بەرھەم ساڵح لە ماوەی سەرۆک کۆماریدا ئەوەندەی لە خەمی بەغدا و بەرژەوەندییە شەخسی و گیرفان پرکردنی خۆی بووە ، ئەوەندە لە خەمی مافی خەڵک و خاکی کوردستاندا نەبووە ، وەک روونیشە خەڵکی کوردستان ماوەی چەندێکە باجی دووبەرەکی لایەنەکان دەدەن کە لە سەر دانانەوە و لابردنی بەرھەم ساڵحە لەو پۆستەدا ، بەلام کەسێک کە شەرم و حورمەتی نەما ئێدی ھیچی لێ چاوەروان ناکرێت ، ئەگەر نا ھەر کەسێکی تر با لە جێگای کەمێک شەرم وحورمەتی دایدەگرت ، دەستی ھەڵدەگرت لەو کۆرسییە بۆ ئەوەی چی دیکە کورد باجی دووبەرەکی نەدات ، مەڵکەچی بەغدا نەبێت ، نەھێلێت بەغدا خۆی وەک حاکمێک فەرزبکاتە سەر ھەرێمی کوردستان کورد لە تاریخی خۆیدا رووبەرووی چەندین تەحدا و ھێرشی بەغدا و دەرووبەر ھاتووە بەلام بەرهەم ساڵح بەردەوام کت و مات و بێ دەنگ بووە بەرامبەر ئەو تەحەدییانە ، نەیتوانیووە پەرژینێک بێت بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان لە نەیارەکانی ، بگرە زۆر جاریش لە پێناو رازی کردن و بەدەست ھێنانی پاڵپشتی بەرپرسانی بەغدا لە پشت ئەو بریار و ھەرەشە و تەحدا و پەیجانەوە بوو کە دژایەتی دەکرد ، ئەگەر نە کورد لە کەرکوک بە ھەموو شێوەیەک تەعریب دەکرا ، دووسەد ملیاری ھەرێمی کوردستان کە دەبوو ھەموو مانگێک ئەو پارەیە بۆ ھەرێم بنێرێت ، کەچی لە ماوەی ئەو چوار ساڵە تەنیا چەند مانگێک ئەو پارە نێردراوە ، دادگای فیدراڵی ھەر جارێ بە بیانویێ بریارێکی لە دژی ھەرێمی کوردستان دەردەکرد ، ئەی کوا ھەڵوێستی بەرھەم ساڵح ؟ کە لە سەر حیسابی کورد لە سەر ئەو کۆرسییە دانیشتبوو کەچی نوزە نۆزێکی لە بەرژەوەندی ھەرێم نەکرد .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.