چۆمان، بەرێ بنیاتێ بۆ ١٨ پرۆژان هاتە دانان

بەردی بناغەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان ،لە سەنتەری قەزای چۆمان بە گوژمەی زیاتر ، لە یەک ملیارو پێنج سەد ملیۆن دینار داندران.

ڕۆژی سێ شەممە ٢٠-٩-٢٠٢٢ لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ،ئامادەبوونی هەڵگۆرد شیخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڤاڵ حەسەن حەدۆ لێپسراوی لقی ٢٦ی گولان و سوارا ئەکرەم قائیمقامی قەزای چۆمان و شاخەوان حوسێن بەرێوەبەری ناحیەی سمیلان و قەسرێ ، عبدالوهاب محمود، بەرێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران . ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی ١٨ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی باڵەکایەتی بە گوژمەی یەک ملیارو پێنج سەد و بیست ملیۆن و نۆسەدو پەنجاو هەشت هەزراو پێنج سەت دینار داندران.

هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، لە ڕێورەسمی دانانی بەردی بناغە ، دڵنیایی دایە خەڵکی تێکۆشەری باڵەکایەتی ،کە لای حکومەتی هەرێم ناوچەکە چاوی ئاگایی حکومەتی هەمیشە لەسەرە بۆ گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، و بەپێی توانای پێویستی حکومەتی هەرێم لەهەوڵی بەردەوام دەبین بۆ گەیاندنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیانی تێکۆشەرو خەباتگێری سنوری قەزاو ناحیەو گوندەکان.

تەواو کردنی پردێک بەتەنیشت پردی شینەوە بۆ پیادە ڕۆیی، پەیامێکی گرنگە کە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گرنگییەوە لە داواکارییەکانی جەڵک دەکۆڵێتەوە، تەواو بوونی ئەو پردە و چونە خزمەتی گشتییەوە مژدەیەکە بۆ گەشانەوەی زیاتری سنورەکەمان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.